تاڵانکردنی دارەکانی عەفرین بەردەوامە
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، دار زەیتوونەکانی دانیشتوانی ناوچەی جندرێسیان تاڵانکرد.
ناوەندی هەواڵ
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندەکانی ڕەمادیە، حەمام و مسکێ لە ناوچەی جندرێس دار زەیتونەکانی هاووڵاتیانیان بڕیییەوە و دەستیشان بەسەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی گوندی سێمالکای ناوچەی ماباتاشدا گرت.
چەتەکان ڕۆژی سێشەممە نزیکەی ٥٠ داری زەیتوونی هاوڵاتییەکیان گوندی ڕەمادیەی سەر بە ناوچەی جندرێس بڕییەوە و تاڵانیان کرد، ئەوەش دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە باج و سەرانە بە چەتەکانی دەوڵەتی تورک بدات.
هاوکات چەتەکان و بنەماڵەکانیان کە هاوردەی ناوچەکە کراون، دارەکانی گوندەکانی مسکێ و حەمامی سەر بە ناوچەی جندرێسیان بڕیوەتەوە و تاڵانیان کردن.