تا ئێستا ٣٪ ی دانیشتووانی جیهان تووشی کۆرۆنا بوون

لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، ٣٪ی دانیشتوانی جیھان توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، ٣٪ی دانیشتوانی جیھان توشی ڤایرۆسەکە بوون.
ناوەندی هەواڵ

 

لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە وڵاتی چینەوە سەریهەڵدا زۆر بە خێرایی بە تەواوی وڵاتاندا بڵاوبووەوە، بەڵام هەرزوو هەموو وڵاتان ڕێکارەکانی خۆپارێزییان جێبەجێکرد و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا.

بە پێی ئامارێکیش تا ئێستا زیاتر لە ٢٣٧ ملیۆن کەس لە جیھاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون، بەڵام ئەو ژمارەیە تەنھا رێژەی لەسەدا ٣ی دانیشتوانی جیھان پێکدەھێنێت، ھەر بەپێی ئەو ئامارە تا ئێستا زیاتر لە ٥ ملیۆن و ٥٢ ھەزار توشبوی ڤایرۆسەکە لەسەر ئاستی جیھان گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش رێژەی لە سەدا ٢.١ ی توشبوانی کۆرۆنایە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا لە ٢١٠ وڵاتی جیھاندا بڵاوبۆتەوە و  ئەمریکا لە رووی زۆریی ئامارەکانەوە لە پلەی یەکەمدایە