"تا ئازادبوونی زیندانیان ئێمە خۆڕاگری دەکەین"

ئێشکگری دادپەروەری کە کەسوکاری زیندانیان لە ئامەد دەستیان پێکردبوو لە ٥٩هەمین رۆژدا بەردەوامەو بنەماڵەکان ئاماژە بەوەدەکەن تا ئازادبوونی زیندانیان ئەوان بەرخۆدان دەکەن.

ئێشکگری دادپەروەری کە کەسوکاری زیندانیان لە ئامەد دەستیان پێکردبوو لە ٥٩هەمین رۆژدا بەردەوامەو بنەماڵەکان ئاماژە بەوەدەکەن تا ئازادبوونی زیندانیان ئەوان بەرخۆدان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئینجی گولەر کە خزم و کەسوکاری لە زینداندایە وتی: "ئێمە لە ئێشکگری دادپەروەریداین، بەڵام کاربەدەستان بێدەنگن، تائەوکاتەی داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن ئێم بەردەوام دەبین لە ئێشکگرییەکە".

 

کەسوکاری زیندانییان دەڵێن: "ئەگەر پێویست بکات لە پێناو رۆلەکانمان، گیانی خۆشمان دەبەخشین، لە شەقامەکان بێت، لەبەردەم دادگا بێت، لە کوێ دەبێت با ببێت، ئێمە لەپێناو رۆڵەکانمان بەرخۆدان دەکەین".

 

بەهەمان مەبەست لە وانیش دەست بە چالاکی کراوەو ٣٥ ڕۆژە ئێشکگری لە سەندیکای پارێزەرانی وان بەردەوامە.