تا کاتژمێرەکانی نیوەڕۆ کەمتر لە ٪٢٠ی هاوڵاتیان دەنگیان داوە

لە ئاماری نیوەی ڕۆژی دەنگداندا لە ئامادەیی شەهید جەمال تاهیر %١١ هاوڵاتیان بەشدارییان کردووە،لەکۆی ٤٦٤ دەنگدەر تەنها ١٦٤یان ژنن.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە ئامادەیی جەمال تاهیر لە شاری سلێمانی کە لە ٩ بنکە پێکهاتووە، لە کۆی چوار هەزار و ٩٠ کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە، ٤٦٤ کەس دەنگیان داوە

لە کۆی ئەو ٤٦٤ کەسە ٣٠٠ کەسیان پیاون و ١٦٤ کەسیان ژن بوون، کە کۆی گشتی دەنگدەران دەکاتە %١١ کەس لەو ئامادەییە دەنگیان داوە.

 

ڕێژەی بەشداری کردنی هاوڵاتیان تاوەکو کاتژمێر ١٢ ڕێژەی بەشداری ٪٢٠ بووە، ١٣هەزار هاوڵاتی دەنکیداوە لە پارێزگای هەڵەبجە

ڕێژەی دەنگدانی هاوڵاتیان لە سەیدسادق:

لە بنکەی قوتابخانەی شارۆ لە سەیدسادق، لەکۆی ٢٨٥٣ کەس، تا ئێستا ٤٣٢ کەس دەنگی داوە.

لە بنکەی قوتابخانەی هەرێمی بنەڕەتی، لەکۆی ٣٦٦٤ کەس، تا ئێستا ٤٥٩ کەس دەنگی داوە.

لە بنکەی قوتابخانەی مەتین، لەکۆی ٣٦٤٥ کەس، تا ئێستا ٥٨٨ کەس دەنگی داوە.

لە بنکەی کتێبخانەی سەیدسادق لەکۆی ٣١٥٠ کەس، تائێستا ٤٢٠ کەس دەنگی داوە.

 

ڕێژەی بەشداری کردن لە خورماڵ:

لە بنکەی ئاوێسەر لەکۆی ٢٨٥٠ دەنگدەر، ٥٩٠ دەنگ دراوە کە ڕێژەی ٪٤.٨ دەکات.

لە بنکەی ئەحمەدی خانی لە کۆی ٣١٥٠ دەنگ، ٦٥١ دەنگ دراوە.

لە بنکەی خورماڵ ٣١٥٠ کەس مافی دەنگدانی هەبووە، ٦٦٥ کەس دەنگی داوە.

لە ئامادەیی خورماڵ لە کۆی ٣٠٠٠ دەنگدەر ٦١١ کەس دەنگی داوە.

لە بیارە و تەوێڵە تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ڕێژەی دەنگەکان زۆر کەمتر بووە لەچاو ناوچەکانی دیکەدا.

ڕێژەی بەشداریکردنی پرۆسەی دەنگدان لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان:

لە بنکەی ساوێن لە قەڵادزێ، لە کۆی ٣٥٠٠ دەنگدەر، ٨٧٥ کەس دەنگیان داوە.

لە خوێندگای  ڕاپەرین لە ڕانیە تا كاتژمێر ١٢، لە کۆی ٢٢٤٥ دەنگدەر، ٣٥٨ دەنگیداوە، کە دەکاتە ڕێژەی ١٥.٩٪

لە خوێندنگای یەزداندوخت لە هەولێر لە کۆی ٢٦٩٠ دەنگدەر، ٢٩٣ کەس دەنگیان داوە، واتا ١٠.٨٪ کەس دەنگیان داوە.

 

لە بنکەی باخچەی ساوایانی قەرەداغ، لە کۆی ٢٧٤٢ دەنگدەر، ٥٤٣ کەس بەشدارییان کردووە، واتا ڕێژەی ١٩.٨٪.

 لە ناوەندی هەڵگورد لە شارەدێی ڕزگاریی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، ٢٧٦٥ کەس مافی دەنگدانی هەیە، ٣١٧ کەس دەنگیان داوە، کە دەکاتە ڕێژەی ١١٪.

لە بنكەی كۆیەی كچان تا كاتژمێر ١٢ لە كۆی هەزار و ٨٢٧ دەنگ دەر ٢٢٩ كەس دەنگی داوە، کە دەکاتە ١٢.٥٪.

لە شارۆچکەی عەربەت لە کۆی ١٩ هەزار دەنگدەر تەنها ٢٧٠٠ کەس دەنگیان داوە.

لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان جەختیان لەوەدەکردەوە کە بێ ئومێدن لە حکومەت و باوەڕیان بە هەڵبژاردنەکان نییە، بەشێکی زۆری هاوڵاتیانیش باسیان لەوەدەکرد کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکەن.

 

ت.پ