تا کاتژمێر سێ ڕێژەی دەنگدان لە قوتابخانەیەک کەمترە ٪٢٥

پڕۆسەی دەنگدان بەردەوامە، بەڵام بەشداری هاوڵاتیان لە ئاستێکی نزمدایە و هەتا عەسر ڕێژەکە ٪٢٤ بوو، سەرپەرشتیارێکیش ڕایدەگەیەنێت "چۆڵەوانی بە وێستگەکانەوە دیارە".

سلێمانی

 

لەگەڵ ئەوەی کەمتر لە دوو کاتژمێر بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان ماوە، بەڵام بەشداری هاوڵاتیان لە ئاستێکی لاوازدایە، لە پەیمانگای کۆمپیتەری سلێمانی تا کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ بەشداری هاوڵاتیان لە کۆی ٣٠٦٦ کەس کە مافی بەشداریکردنیان لەو بنکەیەدا هەیە، تەنها ٧٣٨ دەنگیان داوە، ئەمەش دەکاتە ڕێژەی ٪٢٤.

 

هاوکات لە ئامادەیی جەمال تاهیری کچان بەشداری هاوڵاتیان تا کاتژمێر سێ ڕێژەی ٪٢٣ی هاوڵاتیان بەشداری دەنگدانیان کردووە.

 

هەناو عوسمان، سەرپەرشتیاری ناوەندی دەنگدانی پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی ڕایگەیاند، کە بەشداری هاوڵاتیان لە ئاستی لاواز دایە، ژمارەی دەنگدەران کەمە، چۆڵەوانییەکی زۆر بە وێستگەکانەوە دیارە، هاوڵاتیان لە دوانیوەڕواندا زیاتر دێت بۆ دەنگدان.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بەشێک لە هاوڵاتیان پێویستە بەڵگەنامەیەکی پێبێت بیسەلمێنێت هی ئەو کەسەیە.

 

بەپێی ئامارێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٪١٩ی هاوڵاتیان بەشداری دەنگدانیان کردووە، هەر بەپێی ئەو ئامارە کەمترین ڕێژەی دەنگدان لە ناوچەی ڕەسافەی بەغدا بووە، کە ١٠٪ بووە و زۆرترین ڕێژەی دەنگیش لە پارێزگای سەلاحەدین بووە کە ٢٧٪ بووە.