ئامارەکان ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان دەردەخەن

هەرچەندە ئامارێکی فەرمی هەرێمی کوردستان لەبارەی توندوتیژی دژی ژنان لەبەردەستدا نییە، بەڵام ئاماری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەریدەخەن کە ٪١٢٥ توندوتیژی زیادیکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان توندوتیژی خێزانی لە عێراق لەنێوان ساڵانی ٢٠٢٠-٢٠٢١دا بەڕێژەی ١٢٥٪ زیادیکردووە، ڕاپۆرتێکی کەناڵی بی بی سی ئاماژەی بەوەشداوە کە قوربانییەکان زۆربەیان ژنن، ئەو ژنانەشی لە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، هەوڵدەدەن خۆیان بکوژن بۆ ئەوەی لە دەست هاوسەرەکانیان ڕزگاربن.

 

بی بی سی ڕاپۆرتەکەی لە نەخۆشخانەیەکی سووتاوی هەرێمی کوردستان ئامادەکردووە و یەکێک لەو ژنانەی قسەیان بۆ کردووە، بە ناوی خوازراوی جانان، ئاماژەی بەوەدا کە دوو ساڵ پێش ئێستا ئاگری لە خۆی بەرداوە، بۆ ئەوەی خۆی بکوژێت دەشڵێت: "من دەترسام، بەڵام نەمتوانی هیچ چارەسەرێک بدۆزمەوە"، جانان وتوشیەتی هاوسەرەکەی توندوتیژی بەرامبەر ئەنجامداوە بەڵام خێزانەکەی پشتگیری جانانیان نەکردووە، بۆیە هەوڵی خۆسووتاندنی داوە.

 

جێی ئاماژەیە، بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی ئاژانسی نوژنها، لە ماوەی ١١ مانگی ئەمساڵدا، ٦٣ حاڵەتی ژن کوشتن و ناچار بە خۆکوشتن، سووتاندن و ناچار بە خۆسووتاندن تۆمارکراون