سزای دوو ساڵ و چوار مانگ زیندانی بەسەر سەدەف کاباش سەپێندرا

لە یەکەم دانیشتنی دادگایی ڕۆژنامەنووس سەدەف کاباش، سزای دوو ساڵ و چوار مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە ئێستادا ئازاد کراوە.

ناوەندی هەواڵ

لێکۆڵینەوە لە ڕۆژنامەنوس سەدەف کاباش کە مانگی ڕابردوو بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بەسەرۆک کۆماری تورکیا دەستگیرکرابوو تەواوبوو، لە تۆمەتەکەدا کە لەلایەن نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی داواکاری گشتی ئیستەنبوڵەوە ئامادەکراوە، سەدەف کاباش بە "گومانلێکراو" ناسێندرا، تەیب ئەردۆغان بە "سکاڵاکار" و سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆ و عادل کارایزمایلۆ وەزیری پەیوەندییەکان و ژێرخانی ئابووری بە قوربانی ناسێندراوە، بەو تۆمەتانە داوای سزای ١٢ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی کردنی بۆ کرابوو، دۆسیەی سەدەف کاباش کە لە  ٢٢ی کانوونی دووەمەوە کراوەتەوە لە ٣٦ەمین دادگای تاواندا بەڕێوەچوو.

 

"من ئەو تۆمەتانە قبوڵ ناکەم"

سەدەف کاباش لە دانیشتنەکەدا بەرگری لە خۆی کرد و وتی: "من بەردەوام دەبم لە وتنی ڕاستی دەربارەی ئەوەی دەسەڵاتی ئێستا پێمان دەدات، من بێرێزیم بە سەرۆک کۆمار نەکردوەو نایکەم، بە بێ خواست بە توندترین شێوە ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرم، ئەگەر ڕازی بن ئەمە دەکەوێتە نێو ئازادی ڕادەربڕینەوە کە ئەویش ئەرکی ڕۆژنامەگەرییە، نموونەیەکم لە وشەکانی پێشینان نیشان دا،  ئایا ڕۆژنامەنوسێک بەر لەدادگاییکردن تۆمەتبارکراوە، ئایا ستەمێکی یاسایی نییە لەلایەن ئەو کەسانەی کە سیاسەت دەکەن؟ بێگومان من ئەو تاوانانە قبوڵ ناکەم کە تۆ دەیکەیت و من داوای ئازادکردنیش ناکەم".

 

لە دانیشتنی سەدەف کاباش بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار، سزای دوو ساڵ و چوار مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و لە ئێستادا ئازاد کرا.