سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بۆ لەیلا گوڤەن دەرچوو

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئامەد، بڕیاری سزادانی لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-دەتەکەی بۆ ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیکردن بەرزکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەیلا گوڤەن لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانکردن بە تاوانی "پڕوپاگەندە کردن بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" سزا درا ، دادگای هەرێمیی ئامەد ئەمڕۆ ١١ی حوزەیران، سزای زیندانییەکەی بۆ دادگای گشتی بەرزکردەوە.

 

ژووری دووی تاوانەکانی دادگای هەرێمی ئامەد داواکاریی کۆتایی هێنان بە دەستبەسەرکردنی لەیلا گوڤەنی ڕەت کردەوە، دادگاش بڕیاریدا کە دەربازبوونی لەیلا لە تاوانەکەی گوماناوییە، ڕێکاری چاودێریی دادوەریی وەک پێویست نەگیراوەتە بەر و ڕێکارەکانی بۆ دەستبەسەرکردنی لەیلا گوڤەن گیراوەتە بەر بە گوێرەی ئەو تاوانە بووە کە تۆمەتبارە پێی.

 

بڕیارەکەی دادگای تێهەڵچوونەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە داوای پێداچوونەوە بۆ ژووری سێیەمی تاوان لە دادگای هەرێمی ئامەد نێردراوە لەسەر بڕیاری بەردەوامیدان بە دەستبەسەرکردنی لەیلا گوڤەن.

 

ت.پ