سیمینارێک سەبارەت بە پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، سیمینارێک بە دروشمی " بە ژن، ژیان، ئازادی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژن دەپارێزین" ئەنجامدرا.
سلێمانی
ئەمڕۆ، لە ڕێکخراوی ئازادبوون لە سلێمانی، لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی ۸ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، لە لایەن نوێنەرایەتی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان، بە دروشمی " بە "ژن، ژیان، ئازادی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژن دەپارێزین" سیمینارێک سەبارەت بە پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ هەریەک لە بێریڤان خالید، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە ڕۆژئاوای کوردستان، پەریان ئەحمەد زەردەشت، ڕۆژنامەنووس، بە ئامادەبوونی ژنانی چالاکەوان و ئازادیخواز، بەڕێوەچوو.
پەریان ئەحمەد زەردەشت، ڕۆژنامەنووس، ئاماژەی بە بارودۆخو. وگۆڕانکارییەکان لە ڕۆژئاواگ کوردستانندەکات، وتی: ژنان لە ڕێگەی هەشتی ئادارەوە ژەهریان پیادا دەڕێژرێت، تێکۆشان و ٨ی ئادار پەیوەندی تەنها بە ئاهەنگ گێرانەوە نەبێت، بەڵکو باس لە کارو چالاکییەکانمان بکرێت، کێشەی ئێمە دابەشکردنی گوڵ و نازهەڵگرتنمان نییە ئێمە کێشەمان لەگەڵ ئابووریە سیاسییەکان و کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە، لە سەدەی ڕابردوودا تێکۆشانەکانی ژن پەیوەست بووە بە تێکۆشانی نەتەوەیەوە، تەنها بۆ گەلی کورد تێکۆشاوە، لە ساڵانی هەشتادا ژنان ڕووبەڕووی مەترسییە جەنگییەکان و دەستدرێژییەکان دەبوونەوە، باجی ژنبوونیشی دەدا، تا ئێستاش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە کاتی جەنگدا ژنان ناچارن قوربانی دەدەن و باجی ژنبوونیان بدەدەن، هەروەها هەبوونی هەلی کار بۆ ژنان مەترسیدارە، دۆخی ژنان لە ناو پارتە سیاسییەکان لەچ ئاستێکدا دەبیندرێت، بڕیاربەدەستەکانی ناو لایەنە سیاسییەکان پیاوانن، لە رووی یاسایەوە بە خۆشحاڵیەوە هەنگاوی باشمان ناوە دژی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، ئەم یاسایە زۆر مافی بەهێز و پتەو کرد کۆمەڵێک بابەت لە باشووردا سنوردار کرا وەک کوشتنی ژنان بە ناوی شەرەفەوە فرەژنی لە کۆتایدا تەنها دەڵێم چی بکەین بۆی دەستکەوتەکانی ژن بپارێزین لە هەموو بوارەکاندا و چی بکەین بۆ ئەوەی زیاتر ئەم دەستکەوتانە بچەسپێنین تەنها بە ژن ناکرێت پێویستی بە تێکۆشانی هەموو کۆمەڵگەیەو دامەزراوە ئاینییەکان دەبێت بەشێک بن و دەبێت هۆشیارییەکی زیاتریان هەبێت لەسەر پرسی ژنان، سیستمێکی نێودەوڵەتی وایکردوە کە کاری ماڵ کاری ژنە و کارێکی بێ قازانجە و دەبێت هۆ ئەوە تێبکۆشین و یەکێک بێت لە پرسەکابی ناو ئابووری.
بێریڤان خالید ، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، خەباتی سیاسیی و سەربازی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ژنان لەسەر ئاستی کوردستان خۆیان بەڕێکخستن دەکەن، وتی، لە رووی ئابووری سیاسی کۆمەڵایەتی ژنان خۆیان رێکخستووە و ژنان خۆیان بێ جیاوازی بێهکاتەکان یەکتری قبوڵ دەکەن و بۆ ئەوە کۆتای ٢٠١١ کۆنگرەت بەست و بە ناوی کۆنگرەی ستار خۆی ناساند دووبارە بە هەزارەها ژن بەشداری ئەم رێکخستنە بوو.
دەیان رێکخستی ژن هەیە بە ناوی جیاواز
ئەوەشیخستەڕوو کە لە نیسانی ٢٠١٣ یەکینەکانی پاراستنی ژن خۆی رێکست و دروست بوو بە هەزارەها ژن بەشداری کردو مافەکانی ژنان مسۆگەر بوو، هەرکەس دەزانێت شەهید دەنیز چۆن شەهید بوو، لە جەستەی ژن ترسان پرچەکانی ژنانیان دەبڕی ئەمە ترسانی دەوڵەتانی داگیرکەرە بۆنژنی کورد، پێویستە ژنان زیاتر بەرپرسبن بەرامبەر بەرەوپێشبردن ، دەوڵەت بەشداری ئەتاگرۆسیۆنبن، بۆپاراستنی خاک و ژن پێویستە بەهێز یەکبگرن، ئیرادەی ژنان قوڵ و فراوانە.
" ژنان لە ٨ی ئاداردا خەباتی ژنان دەخاتە بەرچاو"
شنە عەلی، ئەندامی ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان و مامۆستا وتی: هەبوونی ئەم سیمینارانە بۆ دەرخستن و خەبات ژنانە لە ناوچەکەدا، لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستاندا هەوڵ بۆمانەوەی مێژوو دەدرێت، لە ڕۆژانی ٨ی مارسدا ئێمەی ژنان ئیدی ئەو سۆز و بەزەیی و پێشکەشکردنی گوڵەمان ناوێت، بەڵکوو ئەو ڕۆژە خەبات و دەستکەوتەکانی ژنان بخەینە بەرچاو تا بتوانین مێژوومان بنووسینەوە، ٨ی ئادار خەباتێکی گەورەی مێژووی لەخەباتی ژناندا هەیە.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: کۆمەڵێک یاسا بۆ ژنان هەیە، کە لەبەرژەوەندی ژناندا کاردەکەن پێویستە لە نێو یاسا و دادگادا کاریان پێبکرێت، هەروەها لەو ڕۆژەدا پێکەوەیی ببێتە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و خێڵەکی لە کۆمەڵگەدا، پاشان ژنان بۆ یەکسانیب هەلی کار و پێدانی شایستە دارایەکان و یەکسانی لە کاردا هەوڵبدەن.
" بۆ پاراستنی دەستکەوت و مافەکانی ژنان هەوڵ دەدەین"
پەریان ئەحمەد زردەشت، ڕۆژنامەنووس، وتی: لەسیمینارەکەدا ئاماژە بە دەستکەوتەکانی ژنانی کوردو پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، لە سەدەی ۲٠ تا ئێستا ژنان بەشداری خەباتی سەربازی و سیاسیی و ئابووری بوون، بۆیە دەمانەوێت دەستکەوتەکان بپارێزرێت، گفتوگۆ لەسەر پاراستنی دەستکەوت و مێژوومان دەکەین، لە هەمانکاتدا کە لەدرێژەی چالاکیەکانی ٨ی ئادار چیدیکە بە پێشکەشکردنی گوڵێک و وشەی بریقەدار بەسەرمان نەکەنەوە، چنکە ئەمە خزمەتی ئێمە ناکات، بەڵکو خزمەت بەو لایەنە ئابووریە دەکات کە لەسەر مافەکانی ژنان و دەستکەوتەکانی ژنان هەڵچندراون.