سیمینارێک بۆ پیاوان دەربارەی باوکسالاری پێشکەشکرا

سیمینارێک لەسەر گۆڕینی هۆشیاری باوکسالاری بۆ پیاوانی دانیشتووی گوندەکانی چیای قەزوان پێشکەشکرا.

حەسەکە

 

وەک بەشێک لە زنجیرە چالاکییەکانی کۆنگرەی ستار لە ناوچەی تل تەمری حەسەکە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان،

 

سیمینارەکە لەلایەن عەبدولرەحمان حسێن، ئەندامی لیژنەی پەروەردەیی پارتی یەکێتی دیموکراتی-پەیەدە لە بینای ئەنجومەنی شارۆچکەی خەڕا لە چیای قەزوان بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی گیانفیدایانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.

 

عەبدولڕەحمان وەها دەستی بە سیمینارەکە کرد: وشیاری وشەیەکی گشتیە کە تایبەت نییە بە ڕەگەزێک ژن و پیاو دوو توخمی کیمیاییان هەیە کە پێکەوە کار دەکەن و ئەنجامێکی باش بەرهەمدەهێنن وەک چۆن ئۆکسجین ناتوانێت بەبێ هایدرۆجین ئاو دروستبکات، ژن و پیاو بێ یەک نین، لە مێژوودا ژنان پەرەیان بە شێوازێک داوە بۆ بەرزکردنەوەی سروشت و پیاوانیش هەمان کاریان کردووە.

 

"شەرەف خاکە، نەک ژن و کچ"

"دەبێت دوو ڕەگەز هەبێت بۆ بەردەوام بوون لە ژیان، نەک یەک ڕەگەز لەسەر حسابی ڕەگەزێکی تر بژی. ئەو چەمکەی کە ژن شەرەفی پیاوانە، چەمکێکی تەواو هەڵەیە، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو باش دەزانین کە شەرەفی خەڵک خاکەکەیەتی یان خاکەکەیان داگیر بکرێت، چونکە شەرەف ژن و هاوسەر و خوشک نییە، پیاوسالاری لە کۆمەڵگەوە وەرگیراوە و بەسەر تاکەکاندا جێبەجێ دەکرێت. خەڵک بە سێ ڕووەوە لە کۆمەڵگادا دەژین، بە یەک شێوە لە ماڵدا دەژین، لە شوێنی کار لەگەڵ یەکێکی تر و لە کۆمەڵگەدا بە شێوەیەکی ترن، خۆیان ڕاستی خۆیان ونکردووە و درۆی پێوەدەکەن".

 

لە کۆتایشدا وتی: ئەمە گرفتێکە کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێوەی دەناڵێنین، مرۆڤی ئازاد و بەئیرادە ئەو کەسانەن کە پێکەوە بڕیار دەدەن و تێدەکۆشن بۆ بەرەوپێشبردن، بۆیە شۆڕش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شۆڕشی ژنان و کۆمەڵگایە هەروەها شۆڕشەکەمان شۆڕشێکی هۆشیارانەترە وەک لە شۆڕشێکی چەکداری.

 

ت.پ