سێیەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراق بەڕێوەدەچێت

٢٥ی تەمووز سێهەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراقی تایبەت بە قڕکردنی ژنان "ژنانی ئێزیدی" بە بەشداری زۆرێک لە ژنانی شارەکانی عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

شەنگال

 

سێیەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراقی سەبارەت بە قڕکردنی ژنان "ژنانی ئێزیدی" لە ٢٥ی تەمووز، بە نزیکبوونەوە لە یادی ١٠ ساڵەی فەرمانی چەتەکانی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەسەر شەنگال بەڕێوەدەچێت، کۆنفرانسەکە لە بەغدای پایتەختی عێراق بە هاوکاری تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" و دەزگای ژنانی عێراق و بە بەشداری زۆرێک لە ژنانی شارەکانی عێراق، بە دروشمی "بە تێکۆشانی هاوبەش، لە دژی قڕکردنی ژنان ببە بە دەنگی خۆپاراستن" بەڕێوەدەچێت.

 

سوهام شەنگالی، وتەبێژی دیپلۆماسی تاژێ و ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆنفرانس ئەم زانیاریانەی سەبارەت بە کۆنفرانسەکە دا: لە ١٠ ساڵەی فەرمانی ٣ی ئاب لەسەر شەنگال نزیک دەبینەوە، شەهیدانی فەرمانی ٧٤ بە ڕێز و شکۆوە یاد دەکەمەوە و سەر بۆ یادەوەرییەکانیان دادەنەوێنم، بەبۆنەی یادی ١٠ ساڵەی فەرمانی ٧٤ی ٣ی ئابی ٢٠١٤، ئێمە وەک تاژێ، لەگەڵ دەزگای ژنانی عێراق و هەروەها لەگەڵ وەزارەتی ئایین بۆ ژنان و ڕۆشنبیری منداڵان، سێیەمین کۆنفرانسی ژنان ئەنجام دەدەین، ئەم کۆنفرانسە لەسەر ئاستی عێراق، لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، ئامانجی ئێمە لە کۆنفرانسەکە هۆشیارکردنەوەی جیهانە لە فەرمانی دژی کۆمەڵگەی ئێزیدی نیشتەجێی شەنگال، جگە لەوەش ئێمە ئەم کۆنفرانسە ئەنجام دەدەین و خەباتمان فراوانتر دەکەین بۆ ئەوەی ئەو کۆمەڵکوژی و نەزمە دووبارە نەبێتەوە لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی.

 

تەواوی بارودۆخی ژنان و پێکهاتەی ئێزیدی تاوتوێ دەکرێت

 سوهام شەنگالی ڕایگەیاند، ژنان لەسەر بنەمای عێراق بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن و وتی: ژنان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەشداری کۆنفرانسەکەمان دەکەن. لە میانی کۆنفرانسەکەدا بارودۆخی ژنان بەتایبەت بارودۆخی پێکهاتەی ئێزدی دوای ١٠ ساڵ لە ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ئێزدی، ئەو سیستمەی لە شەنگال پەرەی پێدەدەین، لەگەڵ ژنان تاوتوێ دەکرێت، ڕەوشی ژنان لە عێراقدا پێویستە لە ڕووی یاسا و سیاسەت و کۆمەڵگەوە تاوتوێ بکرێت.

 

جارێکی تر لە یادی ١٠ ساڵەی فەرمانەکەدا خەباتی خۆمان زیاتر فراوانتر دەکەین لەسەر ئاستی عێراق و جیهان، ئەو دامودەزگایانەی ئەم کۆنفرانسە لەگەڵیان ئەنجام دەدەین، پێکەوە ئەم کارە ئەنجام دەدەین، چونکە ئێمە وەک ژن خەباتێکی هاوبەشمان دەوێت، کۆنفرانسەکەمان بە دروشمی "بە تێکۆشانی هاوبەش، لە دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" بەڕێوەدەچێت، داواکاریمان لە هەموو ژنان ئەوەیە کە بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەم کۆنفرانسە بکەن و با جارێکی دیکە هەموو شەهیدان لە کەسایەتی شەهیدانی فەرمانەکەدا یاد بکەینەوە و سەری خۆمان دابنەوێنین.