سێیەمین کۆنفڕانسی گەنجان لە شەنگال دەستیپێکرد

سێیەمین کۆنفرانسی گەنجانی ئێزدی لە شەنگال بە بەشداری ٣٠٠ نوێنەر بە دروشمی "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ جەنگی ئازادی سەربخەن خۆبەڕێوەبەری شەنگال مسۆگەربکەن" دەستیپێکرد.

شەنگال

 

سێیەمین کۆنفرانسی یەکێتی گەنجانی ئێزدی بە بەشداری ٣٠٠ نوێنەر لە شەنگال دەستیپێکرد، کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە ڕۆحی هەموو شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر خەمگین شەنگالی، بە ناوی فەرماندەی یەبەشە قسەی کرد.

 

"ئەوانەی دەتوانن کۆمەڵگە بپارێزن گەنجانن"

خەمگین شەنگالی سەرەتا پیرۆزبایی کۆنفرانسەکەی لە هەمووان کرد و وتی: سێیەمین کۆنگرە لە هەموو گەنجان و کۆمەڵگەی ئێزدی پیرۆز دەکەین، یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە و ئەم ڕۆژەیان لێ پیرۆز دەکەین، باوەڕمان وایە کە ئەم کۆنفرانسە دەبێتە هۆی یەکگرتنی هەموو ئێزدییەکان، هەموو گەنجێکی ئێزیدی لە خەبات و تێکۆشاندایە، کاتێک هێرش دەکرێتە سەر کۆمەڵگە، ئەوانەی ڕووبەڕووی هێرشەکان دەبنەوە هەمیشە گەنجن، بەو ئایدۆلۆژیایەی کە لە ڕێبەر ئاپۆوە وەرمانگرتووە، دەڵێین لەپشت گەنجانەوەین، پلانی دوژمن هەیە بۆ لەناوبردنی گەنجان لە ڕێگەی ڕێگاکانی کۆچکردن، بە جەنگی تایبەت، هتد، چونکە ئەوان دەزانن کە هێز و سروشتی کۆمەڵگە گەنجن، بۆیە پێویستە گەنجانی ئێزدی هۆشیاربن و ڕۆڵ و ئەرکی خۆیان بگێڕن، قورسترین بارگرانی لەسەر گەنجانی شەنگالە سەرۆک ئاپۆ دەڵێت"بە گەنجان دەستمان پێکردووە و بە گەنجان سەرکەوتوو دەبین" بۆیە پیرۆزبایی ئەم کۆنفرانسە لە هەموو گەنجان دەکەین.

 

"گەنجان هێزی سروشتی کۆمەڵگەن"

 

جیهان جەلۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، بە ناوی خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە،  وتی: پیرۆزبایی ئەم کۆنفرانسە بە شێوەیەکی سەرەکی لە شەهیدانی ٧٤ەمین فەرمان دەکەین، لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێدا، کۆنفرانسێکی گەنجانمان ئەنجامدا، ئەم کۆنفرانسە بۆ پەرەپێدان و ڕێکخستنی کۆمەڵگەیە، گەنجان هەمیشە لە بەرامبەر زوڵم و قڕکردن بەرخۆدان دەکەن، ئەوانەی لە دژی دوژمنەکان بوون گەنج بوون، ئەمڕۆ شەنگال نموونەیەکە بۆ عێراق و ئەمەش بەهۆی پیشەنگایەتی گەنجانەوەیە، هەرچی داوامان لێ بکرێت دەیکەین بۆ ڕێکخستنی گەنجان لە شەنگال.

 

"پێویستە هاوپەیمانی شەنگال پێکبهێنین و ئەمەش ئەرکی گەنجانە"

ڕیهام حجۆ، وتەبێژی تاژێ وتی: هەموو شەهیدەکانمان لە کەسایەتی هاوڕێ ڤەژین و ئارین بەبیر دەهێنینەوە، کۆنگرەی گەنجان پیرۆزبایی لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو دۆستان دەکات، هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەی ئێزیدی بەردەوامە و گەنجانی شەنگالیش دەکرێنە ئامانج، ئەرکی گەنجان ئەوەیە کە بەرەنگاری پیلان و هێرشەکان ببنەوە، ئەرکی گەنجانی شەنگال ڕێگریکردنە لە کۆچکردن و ڕێکخستنی شەنگالە، دژی ڕەگەزپەرستی بەرخۆدان بکەن و بەردەوام بن لە خەباتیان بۆ ژیانێکی ئاشتییانە، بۆ مافەکانی ژنان، گەنجان، منداڵان، بەساڵاچووان لە شەنگال، پێویستە هاوپەیمانی شەنگال پێکبهێنین.