سێیەم ژن خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد
شیلان فوئاد عەبدولـلەتیف، وەک سێیەم ژن خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد.
ناوەندی هەواڵ
شیلان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەکردوە کە پێشتر هیچ کارێکی سیاسی نەکردووەو ئێستا بەرپرسی کاروباری ژنانە لە وەزارەتی بەرگری عێراق.
هاوکات باسی لەوەکرد کە وەک کاندیدێکی سەربەخۆ خۆی پاڵاوتووەو دەیەوێت ببێتە سەرۆک کۆمار.
ئەوە لەکاتێکدایە کە ئالا یاسری، ئەندامی بزوتنەوەی ئیمتیداد یەکەم ژن بوو خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردو پێیوایە ئەم هەنگاوە لە ڕووی جێندەرییەوە گرنگە.
هەروەها گەلاوێژ عەلی ئەمین پیرداودی مافپەروەردووەم ژنە کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردوەو بڕوای وایە ژنانی سیاسیش لە ئاست بەڕێوەبردنی ئەو بەرپرسیارییەتیەدان.