سەعیدە عەلامی بەردەوامە لە مانگرتن لە خواردن و داوای ڕزگارکردنی ژیانی دەکرێت

نیگەرانییەکانی مافی مرۆڤ لە مەغریب بەردەوامن، دوای ئەوەی سەعیدە عەلامی، چالاکوان ڕایگەیاند، کە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە لە زینداندا، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بارودۆخی دەستبەسەرکردنی، کە بە "نامرۆڤانە" پێناسەی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بانگەوازەکانی مافی مرۆڤ بۆ دەستێوەردانی بەپەلە بۆ دەستەبەرکردنی پارێزراوی سەعیدە عەلامی، چالاکوان لە زیادبووندایە، لە کاتێکدا، بەردەوامە لە مانگرتنی لە خواردن، هەروەها کاردانەوەکان بەردەوام لە دەوری دۆسیەکەی و ئەو دیالۆگە بەرفراوانەی کە لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و مافی دەستگیرکراوەکان دەوروژێنێت.

 

کۆمەڵەی مەغریبی بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی "همم" لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ١٤ی نیسان ڕایگەیاند، کە سەعیدە عەلامی، چالاکوان هێشتا لە مانگرتنێکی کراوەدایە لە ناو زیندانە ناوخۆییەکەی ”جديدة” و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو مەرجانەی کە بە "نامرۆڤانە"ی دەزانێت بۆ دەستبەسەرکردنەکەی.

 

کۆمەڵەکە جەختی لەوە کردەوە، کە تەندروستی سەعیدە عەلامی جێگەی نیگەرانییەکی گەورەیە و داوا دەکەن ژیانی ڕزگار بکرێت و دەستبەجێ ئازادی بکەن، هەروەها هاوسۆزی خۆی لەگەڵ هەموو زیندانیانی سیاسی لە مەغریب دووپات کردەوە.

 

خێزانی سەعیدە عەلامی ڕایانگەیاند، کە کچەکەیان ئەم هەنگاوەی ناوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو کارانەی کە بە پراکتیزەی سەرکوتگەرانە و وروژێنەری ناو زیندانەکە پێناسەیان کردووە، هەروەها تووشی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی و هەراسانکردنی سیستماتیکی دەکرێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرپرسیارێتی تەواوی پارێزراوی جەستەیی و دەروونی لە ئەستۆ دەگرن.

 

خێزانەکەی داوای کرد کۆتایی بەو مامەڵە بێڕێزی کردنە بهێنرێت کە لەگەڵ سەعیدە عەلامی دەکرێت و مافەکانی وەک زیندانییەک بەپێی یاسا نیشتمانییەکان و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان مسۆگەر بکرێت.

 

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆی بەردەوام لە دەوری دۆسیەی سەعیدە عەلامی هەیە، دادگای تێهەڵچوونەوەی کازابلانکا لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ بڕیاری دادگای خوارەوەی پەسەند کرد کە سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا بە تۆمەتی بئڕێزیکردن بە دەزگایەکی ڕێکخراو و بێڕێزیکردنە بە دەسەڵاتی دادوەری و بڵاوکردنەوەی تۆمەتی نەشیاو.

 

سەعیدە عەلامی پێشتر بە لێخۆشبوونی شاهانە لە زیندان ئازاد کرابوو کە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانیان لەخۆگرتبوو، دوای ئەوەی دوو ساڵ لە سزای سێ ساڵی پێشووی کە لە ساڵی ٢٠٢٢ بە تۆمەتی هاوشێوە دەرچووبوو، لە زیندان ئازاد کرابوو.

 

دۆسیەی سەعیدە عەلامی هاودەنگییەکی بەربڵاوی لە نێوان چالاکوانانی مافی مرۆڤدا بەدوای خۆیدا هێنا، هەروەها بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی و تێکچوونی تەندروستی، پێویستی پێداچوونەوەی گشتگیر بە کەیسەکانی زیندانیانی ویژدان و دەستەبەرکردنی ڕێزگرتن لە ئازادی ڕادەربڕین، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی دەستگیرکردنی و مسۆگەرکردنی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و ئازادکردنی هەموو ئەو کەسانە دەکەن کە بەهۆی دەربڕینی بۆچوونەکانیانەوە دەستبەسەرکراون.