"سیاسەتی تایبەت گەورەترین بەربەستە لەبەردەم ئاشتی"

نیل موتلور، کۆمەڵناس دەڵێت: پراکتیزە تایبەتیەکان کە لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەوە چەسپاوە، تا ئەمڕۆش لە ڕێگەی وتاری نەتەوەپەرستی و سیاسەتی سووریا و دیالۆگەکانی ئاشتییەوە بەرهەم دەهێنرێنەوە.

ئەلیف ئاکگوڵ

 

ئیستەنبول- لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی دیالۆگەکان سەبارەت بە نەتەوەپەرستی و ناسنامە و ئاشتی لە تورکیا، توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن، کە ناتوانرێت ئەم پرسانە تەنها لە چوارچێوەی پێشهاتە سیاسییەکانی ئێستادا تێبگەن، هەروەها دەبێ وەک بەشێک لە پرۆسەیەکی مێژوویی بونیادنانەوە و وەدەرنانی "ئەوی دیکە" سەیر بکرێن.

 

نیل موتلور، کۆمەڵناس ڕوونیدەکاتەوە، لۆژیکی پشت دامەزراندنی دەوڵەت-نەتەوە تەنها پرۆسەیەکی بونیادنانی شوناسێکی هاوبەش نەبووە، بەڵکو بیرکردنەوەیەکی سیاسی بەرهەم هێناوە کە هێڵێکی ڕوون لە نێوان ئەوەی بە "قبووڵکراو" دادەنرێت و ئەوەی بە "ئەوانی دیکە" پۆلێن دەکرێت.

 

ئەم بیرکردنەوە بە تێپەڕبوونی کات خۆی بەرهەم هێناوەتەوە، هەندێکجار بە پشتگوێخستنی هەندێک گروپی کۆمەڵایەتی و هەندێکجاریش بە سەیرکردنی وەک هەڕەشە، کە ئەمەش ناڕەزایی چارەسەرنەکراوی لە یادەوەریی بەکۆمەڵدا کۆکردۆتەوە و میکانیزمەکانی دادپەروەری و یەکترناسینی لاواز کردووە، لە کاتێکدا ناسیۆنالیزم وەک ڕەنگدانەوەی ڕۆژانەی ژیانی کۆمەڵایەتی بە قووڵی چەسپاوە.

 

جەخت لەوە دەکاتەوە، کە گرژییەکانی ئێستای پەیوەست بە سیاسەتی سووریا و قسەی ئەمنی و ئەو پرسانەی کە بوونەتە ئاماژە لە هۆشیاری گشتیدا، ناتوانرێت لەم بناغە مێژووییە جیابکرێنەوە، هەروەها پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی لەناو تورکیادا ئەوەمان بۆ ئاشکرادەکات کە چۆن ئەم هێما مێژووییانە چەندین جار بانگەوازیان بۆ دەکرێت و بەرهەمدەهێنرێنەوە.

 

"بونیادنانی نەتەوە-دەوڵەت و سیاسەتی پەراوێزخستن"

نیل موتلور، کۆمەڵناس دیالۆگەکانی ئێستا ڕەنگدانەوەی سەردەمی لە پراکتیکەکانی تایبەتی مێژوویی بونیاد نراون، میکانیزمی پێکهاتنی دەوڵەتی نەتەوەیی نەک هەر ناسنامەیەکی هاوبەشی بەرهەمهێنانە، بەڵکو بە شێوەیەکی سیستماتیکی بونیادنانی دامەزراوەیی "ئەوی دیکە"ی لە چوارچێوەیەکدا دانا، هەروەها نەتەوە-دەوڵەت کاتێک خۆی دامەزراند، هاوکات خۆی و ئەویتری دروستکرد یان نکۆڵی لە بوونی خۆی کرد، بۆ نموونە ئیسلامییەکانی خستە پێگەی ئەویترەوە، کورد و عەلەوییەکانی پشتگوێ خست و دواتر قبوڵیان کرد، لەم نێوەندەدا ناسیۆنالیزم لەناو خۆیدا پەرەی سەند، لەم وڵاتەدا نەمانتوانی لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە گوێ لە یەکتری بگرین، ئازاری ئەوانی دیکەمان نەبینی پێش ئەوەی هی خۆمان ببینین.

 

"پرسی سووریا و دژە کوردایەتی"

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک سەیری ڕابردووی ئەم دواییە دەکەین، ئەگەر ئەمە ١٠ ساڵ لەمەوبەر بووایە، شتەکان جیاوازتر دەبوون کاتێک داعش شوێنی گەورەتری لە کارنامەکەماندا داگیرکرد، کە پرسی سووریا سەریهەڵدایەوە، ئەگەر دەوڵەتی نەتەوەیی ئەم وتارەی بڵاونەکردبایەتەوە چۆن پرسی سووریا ئەمڕۆ دەخرایەڕوو؟ وەک درێژکراوەی پرسی مانەوە،  کوردەکانیش لەوێ لەگەڵ ڕێکخراوەکانیان و خەباتەکەی، لە چوارچێوەی دژایەتی نەریتی کوردایەتیدا دەخرێنەڕوو.

 

"داعش بە بڕینی کەزی ژنانی ئێزدی دەستی پێکرد"

نیل موتلور ڕایگەیاند، کە ناتوانرێت کاردانەوەکانی دەوروبەری "کەزی" لە چوارچێوەی مێژوویی پراکتیزەکانی داعش لە دژی ژنانی ئێزدی جیا بکرێتەوە، کە بۆ ئەوان بڕینی کەزیان بێڕێزی قووڵ بوو،هەروەها ئەم ڕەهەندە چاوپۆشی لێکراوە، باسەکەی گۆڕیوە بۆ هێمایەکی ڕووکەش کە مێژوویەکی توندوتیژی و ستەمکار کردووە، لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەم دواییە بەرامبەر بە سووریا، وتارێکی ناسیۆنالیستی بەرەوپێش چوو کە وەدەرنانی بەرهەم دەهێنێتەوە، بەمەش ئەو تاوانانەی داعش لە دژی ژنان ئەنجامیان داوە ئاڵۆزکردووە و باسەکە لە پرسی کەزیەکاندا قەتیس دەکات، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پێویستی بەردەوامە بۆ دروستکردنی "ئەوانی تر" بۆ جەختکردنەوە لەسەر خۆی.

 

"ئاشتی شتێکە کە هەموومان هاوبەشین"

نیڵ موتلور وتی: گفتوگۆکانی دەوروبەری پرۆسەی ئاشتی بە دابڕان لە کۆمەڵگە ئەنجام دەدرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی کاردانەوە کۆنەکان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی کەموکورتییەکی سیاسی و نەبوونی بەرژەوەندییە لە کردنی ئاشتی بە پرسێکی کۆمەڵایەتی، هەروەها  شەڕی داعش و پرسی "کەزی" تازە نییە، بەڵام هەرگیز پەیوەست نەبوون بە ڕاستیە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

 

جەختی لە پێویستی دۆزینەوەی زمانێکی هاوبەش و دروستکردنی پردێک لە نێوان ئەوانەی هەست بە پەراوێزخستن دەکەن و ئەوانەی خۆیان بە یەکسانتر دەزانن، جگە لە چارەسەرکردنی پرسە چینایەتییە هاوبەشەکان، هەروەها ئاشتی پرسێکی هاوبەشە، بەڵام بۆ هەر گروپێک واتای جیاوازی هەیە.

 

نیل موتلور جەختی لەوە کردەوە، کە پرسەکانی ئاشتی و هاوڵاتیبوونی یەکسان و ئاسایش بەیەکەوە گرێدراون و ناتوانرێت لەیەکتر جیابکرێنەوە، چونکە چینە سەریەککەوتووەکان لە چوارچێوەی یەک چوارچێوەی سیاسیدا پێکدەهێنن، هەر گەڕانێک بۆ چارەسەری پرسی کورد دەبێت لەگەڵ پرسەکانی ئاسایشی کۆمەڵگە و ئەو ناڕوونییەی پەیوەستە بە پێکهاتە ڕادیکاڵەکانەوە بخرێتەڕوو، پێویستە داواکاری ماف و پرسیارە ئەمنییەکان پێکەوە لە چوارچێوەی هاوڵاتیبوونی یەکسان تاوتوێ بکرێن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا هێشتا ژمارەی ئەندامانی داعش لە سنوورەکانی خۆیدا نازانێت و ئارامی لە پرسی کورددا بەس نییە بەبێ ئەوەی مسۆگەری هاوڵاتیبوون و مافی کولتووری یەکسان بکرێت، کە داواکاری زۆرێک لە هاوڵاتیانە، هەروەها هۆشداریشی دا لە بوونی پێکهاتەی ناوخۆیی کە دەتوانێت هەڕەشە لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی بکات یان وەک ئامراز لەلایەن دەوڵەتەوە بقۆزرێتەوە و ئەم پرسانە لەگەڵ پرسی سووریادا تێکەڵاون و کاردانەوەی کۆن بەرهەم دەهێننەوە.

 

دووپاتی کردەوە، کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری سیمبولێکی گرنگە بۆ تەڤگەری کوردی، هەروەها گەیشتن بە ئاشتی لەگەڵ ئەو و مەهەپە زۆر گرنگە، چونکە چارەسەر لای دیموکراتەکان نییە بەڵکو لای خودی لایەنە ناکۆکەکانە، بەو پێیەی ئاشتەوایی نێوانیان ئەوەیە کە دەرگای چارەسەرکردن دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕوونیکردەوە کە کۆمەڵگە هێشتا باوەڕی بەو دیدە نییە، بەو پێیەی ڕێڕەوی کۆمەڵایەتی دانەمەزراون کە لە تێگەیشتن لە ترسناکییەکانی شەڕ و زیانەکانی مرۆڤ دەست پێدەکات و دەبێتە هۆی پرۆسەیەکی کۆبۆبووەوە لەناو کۆمەڵگەدا.