"سیاسەتی پەدەکە هەڵەیە"

دایکان لە کۆبانێ دەربارەی چالاکی دایکان کە داوای وەرگرتنەوەی تەرمی منداڵەکانیان دەکەن، دەڵێن: "پەدەکە وەک دەوڵەتی تورک هەموو یاساکان پێشێل دەکات و بە گوێرەی بەرژەوەندی کورد هەڵسوکەوت ناکات، پێویستە پەدەکە و هاوبەشەکانی بەرپرسیار بن".

 

دلۆجان بۆزی

کۆبانێ -  لە مانگی ئابدا پێنج گەنجی کورد کە بەرگری لە خاکەکەیان دەکرد، لە بۆسەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراودا لەلایەن پەدەکە لە هەرێمی خەلیفانی باشووری کوردستان کرانە ئامانج، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە یەکێک لە گروپەکانی حەوت کەسی ڕزگاربوون و پەیوەندیان بە هاوڕێکانیان هاکی زیلانەوە کردووە، یەکێک لە هاوڕێکانیان بریندار بووە و پێنج کەسی دیکەش لە شوێنی ڕووداوەکە شەهید کراون، بۆ داواکردنی تەرمی منداڵەکانیان و ئیدانەکردنی ئەو کردەوانەی پەدەکە کە ساڵانێکە خزمەتی دوژمن دەکەن، ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی جزیرە کاروانێکی لەبەردەم دەروازەی سێمالکا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و باشووری کوردستان ئەنجامدا، . لە ٥ی تشرینی یەکەمەوە دانیشتوانی هەرێمی جزیرە لە دەروازەی سێمالکا دەستیان بە چالاکی کردووە و داوای ڕادەستکردنی تەرمی چەتەکانی تۆڵهەڵدان ڕامان و سەردەم جودی دەکەن کە لە بۆسەکەی چەتەکانی پەدەکە لە هەرێمی خەلیفان شەهید بوون.

 

سەبارەت بەو پرسە، دایکانی خەڵکی کۆبانێ بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە سیاسەتی پەدەکە خستەڕوو و قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"پەدەکە بووەتە هاوبەشی خوێناوی ئەردۆغان"

گوڵ عەزیز، دایکێکی تەمەن ٥٠ ساڵ لە ناوچەی قین-ی ڕۆژئاوای کۆبانێ، لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر ڕێبازەکانی پەدەکە بۆ شەهیدان و وتی: "بۆچی پارتی پشتگیری دەوڵەتی تورک دەکات، ئایا چاو لە کوشتنی دەیان منداڵمان ڕۆژ بە ڕۆژ ناکات؟ ئەمڕۆ پەدەکە هاوکاری ئەو دەکات، وەک چۆن ئەمڕۆ دەکوژرێین، سبەینێ لە دەوری ئەودا دەبێت، ئەو کردەوانەی کە لە ئێستادا لە دژی کورد دەکرێت بەس نین و کورد لە دژی یەکتر شەڕ دەکات، لە جیاتی ئەوەی یەکڕیزی دروست بکەین و شەڕی خۆمان لە دژی دەوڵەتی تورک پێکەوە بەهێز بکەین، دەبینە دوژمنی یەکتر، بزوتنەوەی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی باشووری کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، ئەوەش بە هاوکاری پەدەکەیە، ئەگەر پەدەکە ڕێگری لە ئەردۆغان نەکات، هێزەکانی دەوڵەتی تورک هەرگیز ناتوانن هێرش بکەنە سەر باشووری کوردستان".

 

"پەدەکە و دەوڵەتی تورک وەک یەکن"

ئەمینە لالۆ، خەڵکی گوندی دۆنگیز-ی باشوری کۆبانێیە و ڕایگەیاند، کە پەدەکە لە دەوڵەتی تورک خراپترە و وتی: " ئێمە دەزانین کە دەوڵەتی تورک ساڵانێکە دوژمنی ئێمەیە، دەزانین چۆن خۆمانی لێ بپارێزین، بەڵام هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک گەورەترین دوژمنایەتییە، شەڕڤانانی ئێمە لەسەر چیاکان شەڕ دەکەن بۆ پاراستنی خاکەکەیان، بە کیمیایی شەهید بوون لەلایەکی بەرگری لە دەوڵەتی تورک دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە خۆیان لە پەدەکە دەپارێزن، دەبێت ئێمەش خۆمان بەو پێیە ئامادە بکەین، بۆ ئەوەی لە تەڵەدا نەمێنینەوە، ئەمانە هەندێک لە بۆسەکانی پەدەکەن بۆ سەر شەڕڤانان و بەرگریکارەکانمان، ئایا ئەمە شێوازی دوژمن نییە، جا دەوڵەتی تورک بێت یان پەدەکە؟ ڕادەست نەکردنی تەرمەکانمان ئەوە دەردەخات کە ئەوان لە تەرمی شەهیدەکانمان دەترسن مەسعود بارزانی لەبارەی ئەم دۆخەوە چی دەڵێت؟ ئایا ڕێز لە شەهیدان ناگرێت؟ ئەمە چ سەرکردایەتییەکە کە بەرژەوەندییە تاکە کەسییەکانی خۆی لەسەر خوێنی شەهیدان بەکاردێنێت ئەوەی تا ئێستا بۆ کورد کردوویەتی، نواندنە بۆ بەرژەوەندی تورکەکان، ئێمە بە چاوی خۆمان شەنگالمان بینیوە کە چییان بەسەر خەڵکی شەنگالدا هێناوە و تا ئەمڕۆ خەڵکی شەنگال بەدبەختن، هەموو ڕۆژێک فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بەدوایاندا دەگەڕێن ئێستا شەرمە کە کەرامەتی کوردستان واز لەم سیاسەتە نادروستە بهێنێت".