"سیاسەتی ڕێگریکردن ڕێگای داگیرکردنی خاکی سووریا دەکاتەوە"

زەلۆخ بەکر، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و ڕاهێنانی هەرێمی عەفرین-شەهبا ڕایگەیاند، سیاسەتی ڕێگری حکومەتی شام پشتیوانی لە دەوڵەتی تورکیا دەکات بۆ فراوانکردنی داگیرکردنی خاکی سووریا.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان لە کانتۆنی شەهبا، حکومەتی شام سیاسەتی ڕێگەری و برسێتی خۆی بۆ زیاتر لە مانگێک چڕکردەوە، ماوەی ٦ ساڵە کۆچبەرانی عەفرین لە شەهبا بە کەمی دەرفەت و نەبوونی پێداویستییەکانی ژیان تێدەکۆشن، ئەو سیاسەتەی که حکومەتی شام لەسەر گەلی ناوچەکە جێبەجێی دەکات، سیاسەتی قڕکردنەو لەناوبردنی گەلی کورده.

 

زەلۆخ بەکر، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و ڕاهێنانی هەرێمی عەفرین-شەهبا، باسی لە ئامانجی سیاسەتی ڕێگری حکومەتی شام لە کانتۆنی شەهبا کرد.

 

"بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان نزیکی ئاڵۆزییەکانی سووریا دەبنەوە"

زەلۆخ بەکر باسی ساڵی ٢٠٢٣ و ڕووداوەکانی کرد و وتی: ساڵی ٢٠٢٣ سەختترین ساڵ بوو لە قەیرانی سوریا، کۆتایی سەدەی هاوپەیمانی لۆزان بوو، و پێویستە نەخشەیەکی نوێ لەلایەن هێزە هەژموونییەکانەوە دروست بکرێت، هەموو جیهان بە شەڕێکی قورسدا تێپەڕیوە، جەنگەکە سنووردار نەبووە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕ لە ئۆکراینا و فەلەستین و شوێنەکانی دیکە دەستیپێکردوو، بەهۆی دەستوەردانی دەوڵەتە بیانییەکان بۆ شۆڕشی بەهاری گەلان، گەل باجێکی قورسی ئەم شۆڕشەی داو ڕێگرییان لەوە کرد کە ئەم شۆڕشە بگاتە ئامانجەکانی. بە تایبەتی خەڵکی چەوساوە کە هەمیشە ئازادی خۆیان دەویست، گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان کە زیانبەرکەوتووی سیاسەتی قڕکردن و ڕێگری و سیاسەتی سیستمە فاشیستییەکان بوون، لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتی گەل  لەم شەڕەدا باجێکی زۆریان داوە.

 

"سیستمی ئێمە دژی سیستمی سەرمایەدارییە"

 

زەلۆخ بەکر ڕایگەیاند، هەموو ئەوانەی کە چوونەتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەهۆی سیستمی خۆبەڕێوەبەری یەکسانییەوە بووە کە دامەزراوە و وتی: بەدرێژایی چەندین ساڵ لەدوای قەیرانی سووریا، هەموو کەسێک لە گروپە چەتەکانی وەک داعش و جەبهەت ئەلنوسرە و لە سەرووی هەموو شتێکەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەستوەردانیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە، بەهۆی دۆخی سیستمی خۆبەڕێوەبەری کە لەو ناوچانەدا دامەزراوە، هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە ئەم سیستمەیان بۆ خۆیان قبوڵ کردووە، ئەم سیستەمە لە دژی سیستەمی سەرمایەداری کار دەکات، بۆیە هێرشی دەکرێتە سەر و پلانی جینۆساید لەلایەن هێزە هەژمۆنییەکانەوە دژ بە پرۆژەکە جێبەجێ دەکرێت و هەوڵی لەناوبردنی ئەو سیستمە دەدەن کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزراوە.

 

"سیاسەتی برسێتی لەسەر گەل جێبەجێدەکرێت"

زەلۆخ بەکر ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە هەژمونییەکان سنووردار نین لە داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژانە گەل دەکەنە ئامانج لە ڕێگەی گەمارۆ و هێرشەوە وتیشی: هێزەکانی هەژمۆمنیک، بەتایبەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، چیتر سنووردار نین لە داگیرکردنی هەندێک ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و گەلی ناوچەکە دەکەنە ئامانج لە ڕێگەی هێرشەکانیانەوە، جگە لەم سیاسەتە، حکومەتی شام هەروەها سیاسەتی برسێتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە تایبەتی کانتۆنی شەهبا جێبەجێ دەکات، ئامانجی ئەم سیاسەتانە لەناوبردنی ئیرادەو بوونی گەلی کوردە، کۆچبەرانی عەفرین بۆ ماوەی ٦ ساڵە بەرخۆدانێکی مێژوویی لە شەهبا دەکەن و ئەم بەرخۆدانە ڕۆژانەیە هێشتا لەگەڵ پلانەکانی نێوان دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و حکومەتی شامدا بەردەوامە.

 

"پێویستە قەیرانی سووریا بە گەلی ناوچەکە چارەسەر بکرێت"

زەلۆخ بەکر لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر قەیرانی سووریا چارەسەر بکرێت، ئەوا لەگەڵ گەلی سووریا دەبێت و دەستوەردانەکانی وڵاتانی بیانی تەنها بۆ مەبەستی خۆیانە و دەبێت حکومەتی شام ئەمە بزانێت، وتیشی: ئەگەر چارەسەرێک بۆ قەیرانی سووریا هەبێت، ئەوا لەگەڵ گەلی سووریا چارەسەر دەکرێت نەک لەلایەن وڵاتانی بیانییەوە، وەک خۆبەڕێوەبەری هەمیشە ئامادەین بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی شام، پێویستە حکومەتی شام پێش هەموو شتێک ئەوە بزانێت کە دەستوەردانەکانی وڵاتانی بیانی لە قەیرانی سوریادا تەنها بۆ چارەسەر نییە بۆ بەرژەوەندی و ئامانجەکانی خۆیانە، تەنها گەلی سووریا لە ڕێگەی دیالۆگەوە کێشەکانیان چارەسەر دەکەن، بۆیە دەبێت حکومەتی شام فشاری لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی واز لە سیاسەتی گەمارۆدان بهێنێت، بەرخۆدانی گەل لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ دەرکردنی هێزە داگیرکەرەکان لە خاکی سووریا و ئازادکردنییەتی.