سوتاندنی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە
لە تورکیادا توندوتیژی دژ بە ژنان لە زیادبووندایە و لە تازەترینیاندا پیاوێک ئاوی گەرم بە ژنەکەیدا دەکات و دەبێتە هۆی سوتاندنی بەشێکی جەستەی.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕۆژنامەى دەيلى ستارى بەريتانى، لە تورکیا ژنێكی تەمەن ٢٣ ساڵ بەناوى "ڕوقيە " خواردنى بەيانى بۆ هاوسەرەکەی ئامادە دەکات و دەیباتە شوێنى خەوتنەكەی، بەڵام هاوژینەکەی توڕە دەبێت.
هاوژینی ڕوقیە بە ناوى عەلى ئاى تەمەنى ٢٨ ساڵ، بەهۆى ئەوەى ڕوقیە بۆ خواردنی نانی بەیانی هەڵيساندووە لە خەو، ئاوی كوڵاوی سەر سينى خوارنەكەی هەڵدەگرێت و دەيكات بە پشتى ڕوقیەدا، بەو هۆیەشەوە ژنەکە دەسوتێت و قاچی منداڵە بچوکەکشیان دەسوتێت و دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە پێی وتەی ڕوقیە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن پاش خەبەرکردنەوەی، عەلی توڕە بووە و دوای کەوتووە ئاوە گەرمەکەی پیاڕشتووە، منداڵەکەشیان بەشێک لەو ئاوەی بەرکەوتووە، دوای ئەوەی ڕوقیە لە هۆش خۆی دەچێت هاوسەرەکەی دەیەوێت بیشارێتەوە بەڵام بەهۆی ڕاکێشانی بۆ گەرماوی ماڵەکەی هۆشی یەتەوە و پەنا بۆ دراوسێکانی دەبات، پۆلیس ئاگادار دەکرێتەوە و پیاوەکە دەگیرێت.
لەو تاوانانەی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت تا ئێستا کەم دەوڵەت هەیە بە پێی یاسا مافی ژنانی پاراستبێت لەم ڕووداوەشدا لە تورکیا، عەلی ئای لە ڕێگەی کەفالەت و پێدانی بڕە پارەیەک ئازاد دەکرێت.
ت.پ