سودان گوڤەن، زیندانیی نەخۆش ئازاد کرا

سودان گوڤەن، زیندانی نەخۆش کە تووشی شێرپەنجە بووە، دوای ١٢ ساڵ و دوو مانگ لە زیندان ئازادکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

سودان گوڤەن لە زیندانی جۆری Lی ئالانیا لەبەرئەوەی "پەشیمانی" قبوڵ نەکردبوو ئازادکردنەکەی سێ جار و هەر جارێک سێ مانگ دواخرا، دوای ١٢ ساڵ و دوو مانگ لە زیندان ئازادکرا، خێزانی سودان لە بیسمیلی ئامەدەوە چوون بۆ ئالانیا بۆ پێشوازیکردنی، لە لایەن ئەندامانی خێزانەکەیەوە لەبەردەم زیندان پێشوازی لێکراو چوونەوە بۆ بسمیل.

 

سودان گوڤەن لە ساڵی ٢٠١٢ لە شاری بیسمیلی ئامەد دەستگیرکرا، ئەو لە دادگای گەورەی ئەرزوورم دادگایی کرا بەهۆی کارەکەی لە بەدەپە، دادگا سزای ١٥ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی"، سودان لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٣ سزاکەی تەواو کرد، بەڵام سێ جار و  هەر جارەی سێ مانگ ئازادکردنی دواخرا بەهۆی ئەوەی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبردن و دەستەی چاودێرییەوە سەپێنرا.

 

هەروەها لە ١٩ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، سودان گوڤەن پەیوەندی بە خێزانەکەی کردووەو پێی ڕاگەیاندوون کە شێرپەنجەی هەیە.