سەڤاڵ گوڵمەز هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد دەستگیرکرا

پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی سەڤاڵ گۆڵمەز هاوسەرۆکی دەبەپە شاری ئامەد و دەستگیریانکرد.

پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی سەڤاڵ گۆڵمەز هاوسەرۆکی دەبەپە شاری  ئامەد و دەستگیریانکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیسی تورک لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیی، رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەم هەڵیانکوتایە سەر بینای رێکخستنی دەبەپە لە شاری ئامەد، پۆلیس بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر بیناکەیان پشکنی و دەستیان بەسەر گۆڤار، ڕۆژنامە، کتێبەکان و ئاڵای تەژا لە ناو بیناکەدا گرت.

 

لە هەمان کاتدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی گوڵمەز و ماڵەکەیان پشکنی بوو، گوڵمەز بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە کەرەنتینەدا بوو و دوای تەواوبوونی ماوەی کەرەنتینەکەى، ئەم بەیانییە جارێکی تر هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەى و دەستگیریان کرد، لەلایەن پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکەوە براوە بۆ بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی شارەکە.