سۆسن بیرهات لە تل تەمیر یادی کرایەوە

سۆسن بیرهات و ڕێناس ڕۆژ، فەرماندەی یەپەژە و سێ هاوڕێیان دوێنێ لە تل تەمر یادکرانەوە.

حەسەکە

 

لە ١٩ی ئابی ٢٠٢١، سۆسن بیرهات فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "YPJ" و یەکێک لە چالاکترین فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر، لەگەڵ هاوڕێکانی، فەرماندە عەگید گیرکە لێگ، سەیفوڵا ئەحمەد و ڕووبار حەسەکە لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوەندی پەیوەندییە سەربازییەکان لە ناوچەی تل تەمری هەرێمی جزیرە گیانیان لەدەستدا، لە هەمان ڕۆژدا فەرماندە ڕێناس ڕۆژ لەسەر ڕێگای عەلیفیرۆ لە قامیشلۆ بەهۆی هێرشێکی دەوڵەتی تورکیاوە بە چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان  گیانی لەدەستدا.

 

دوێنێ، لە دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەر پێنج هاوڕێکەدا، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە ناوچەی تل تەمر بە چالاکی یادیان کردنەوە، دۆستان و ژنان و پێکهاتە گشتییەکانی ناوچەکە لەبەردەم بینای ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان کۆبوونەوەو وێنەی نەمران بەرزکرایەوە، بە بەرزکردنەوەی دروشمەکان، بەرەو ئەو شوێنە ڕۆیشتن کە هەر پێنج هاوڕێکە لەوێدا گیانیان لەدەستدا.

 

دوای خولەکێک ڕێزگرتن، وتار پێشکەش کرا، لە وتارەکەدا تیشک خرایە سەر بەرخۆدان و بوێری هەر پێنج نەمرەکە و بەڵێنی تۆڵەکردنەوە و بەردەوامی خەباتیان نوێکردەوە.

 

"بۆ خاوەنداری لە گیانی نەمران بەشداری ڕیزەکانی شۆڕش بکەن"

لەبارەی یادکردنەوەکەوە، فەهیمە عەبدولڕەحمان، دایکی شەهید. ژیندا وتی: ئێمە هەرگیز ڕێگای شەهیدەکانمان بەجێناهێڵین و شوێنکەوتوویان دەبین، چەتەکانی ئەردۆغان و خۆفرۆشەکان و میت هەرگیز بە پلانەکانیان سەرکەوتوو نابن، نە ئێمە و نە باوک و نە هەڤاڵانی ئەو شەهیدانە خیانەتێکی وا قبوڵ ناکەین و هەمیشە لە دژیان دەجەنگین، داوا لە گەنجانی کورد، عەرەب، ئاشووری-سریانی و هەموو پێکهاتەکان دەکەین کە بەشداری ڕیزەکانی شۆڕش بکەن و خاوەنداری لە گیانی ئەو پاڵەوانانە بکەن.

 

یادکردنەوەکە بە دروشم کۆتایی هات.