هیچ ژنێک هەست بە سەلامەتی ناکات، توندوتیژی سێکسی لە سودان پەرەی سەندووە

لە ئەنجامی شەڕ و ململانێکانی سوودان دەستدرێژی و توندوتیژییەکان بۆ سەر ژنان بەردەوامیی هەیە، لە دوو هەفتەی یەکەمی شەڕەکەدا ٤٩ دەستدرێژی تۆمارکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەنجامی شەڕ و ململانێکانی سوودان دەستدرێژی و توندوتیژییەکان بۆ سەر ژنان بەردەوامیی هەیە، دەیان ژن لە ماڵەکانیان، لە کەناری ڕێگا و لە هۆتێلە فەرماندەییەکاندا ڕایانگەیاندووە کە هێرش و دەستدرێژی بۆ سەریان ئەنجامدەدرێت.

 

لە دوای دروستبوونی شەڕ لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی، لە ئەنجامی شەڕی سودان زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

 

ترسناکییەکانی ململانێکان بەهۆی شەپۆلێکی توندوتیژی سێکسییەوە زیاتر بووە، ڕزگاربووان و پزیشکان و چالاکوانان دەڵێن، یەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵانی حکومەت لە دوو هەفتەی یەکەمی شەڕەکەدا ٤٩ دەستدرێژی تۆمارکردووە.

 

سلێما ئیسحاق خەلیفە، سەرۆکی یەکەکە دەڵێت، جگە لە شەش حاڵەت، لە هەموو حاڵەتەکاندا، ڕزگاربووان تاوانبارانیان ناساندووە بە کەسانی سەربازی، لە ئەنجامی ئەم دەستدرێژی کردنانەش ئێستا لە خەرتوم یەک ژن نییە هەست بە سەلامەتی بکات، تەنانەت لە ماڵەکانی خۆشیان

 

هێزە سەربازییەکانی ناوچەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە لە هەڵمەتی زەوی سووتاویاندا، بەپێی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە، لەنێویاندا دەستدرێژی سێکسی، ئەدجاراتو ندیایە، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان لە سودان وتی ئێستا دەستدرێژی بەکۆمەڵ جارێکی دیکە لە دارفۆردا تۆمار دەکرێت.

 

لە یەکێک لە حاڵەتەکاندا، لە کۆتایی مانگی نیساندا ١٢ ژن لەلایەن چەکدارەکانەوە ڕاگیراون و فەرمانیان پێکراوە بەشداری بکەن لە لە تاڵانکاری و کاری تێکدەری لە ناوچەکان.

 

لە هێرشێکی دیکەی مانگی ڕابردوودا سێ سەربازی سوپا هەڵیانکوتایە سەر ماڵێکی باکووری خەرتوم و لە کوڕەکەیان داوە و دەستدرێژییان کردووەتە سەر هەردوو دایک و کچەکە.

 

چالاکوانان ئاماژەیان بەوەداوە کارەساتەکانی توندوتیژی و دەستدرێژی تا بێت فراوان دەبێت و ژنانی ناوچەکە لەسەرجەم تەمەنە جیاوازەکان ڕووبەڕووی دەبەنەوە، لە کاتێکدا چاودێری تەندروستی و پشتگیری بۆ ژنان دابین ناکرێت.