سەرۆکی ئەمەریکا داوای کۆتایی پێهینانی یاسای لەباربردن دەکات

لە ١٨ی تشرینی یەکەم وەزارەتی دادی ئەمریکا داوای لە دادگای باڵا کرد، کە ئەو یاسایەی لە ویلایەتی تەکساس دەرچووەو لەباربردن قەدەغەیە، بیوەستێنێت.

لە ١٨ی تشرینی یەکەم وەزارەتی دادی ئەمریکا داوای لە دادگای باڵا کرد، کە ئەو یاسایەی لە ویلایەتی تەکساس  دەرچووەو لەباربردن قەدەغەیە، بیوەستێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی دادی ئەمریکا داوای لە دادگای باڵا کردووە کە بڕیاری پێنجەمین دادگای تێهەڵچوونەوە هەڵبگرێت.

پێوانەکە مانای ئەوەیە کە دادگا جارێکی تر دەبێت شەڕی یاسایی مشتومڕی لەسەر بکات، کە بەزۆری لە دوای شەش هەفتە لە دووگیانی لەباربردن قەدەغە دەکات.

وەزارەتی داد ڕایگەیاند کە بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی پێنجەم کاردەکاتە سەر مافە دەستوورییەکانی هاوڵاتیان و ڕایگەیاند کە دادگای باڵاش دەتوانێت دانیشتنێک ئەنجام بدات بۆ هەڵسەنگاندنی مشتومڕی هەردوولا لەسەر گرنگیی ڕەچاوکردنی کەیسەکان.

جێگای سەرنجە کە ویلایەتی تەکساس لە مانگی ئابی ڕابردوو یاسای لەباربردنی تێپەڕاند کە لە دوای هەفتەی شەشەمی دووگیانی لەباربردن قەدەغە دەکات و یاساکە ئەو ژنانەی کە لەوانەیە نەزانن دووگیانن لە قۆناغی سەرەتای دووگیانی، لە ئەنجامی ئەم یاسایەدا خۆپیشاندانی ژنان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ زیادی کرد.