سەرۆکایەتی پەرلەمان: شاندێک چووە ئیمرالی ئەنجامی ئەرێنی بەدەستهات

سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند کە کۆمیسیۆن چووەتە ئیمرالی و کۆبوونەوەکە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەرێنی بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا دوای کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی دیموکراسیی و خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی، لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەم شێوەیەیە: تا ئێستا کۆمسیۆن ١٧ دانیشتنی ئەنجامداوە، لە دوایین جاردا لە کۆبوونەوەی ١٨دا کۆمسیۆن بڕیاریدا شاندێک بنێرێتە دوورگەی ئیمرالی و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆببێتەوە، دوابەدوای ئەم بڕیارەش شاندێک چوونە دوورگەی ئیمرالی، شاندی کۆمسیۆن پرسیاری لە عەبدوڵا ئۆجەلان کرد و وەڵامی وردی وەرگرت لە وەڵامی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە و دانانی چەک و ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار وەرگرت. کۆبوونەوەکە دەرئەنجامێکی ئەرێنی بۆ هاوپشتی کۆمەڵایەتی و دامەزراندنی برایەتی و خوشکایەتی و بەڕێوەبردنی ئەرێنی پرۆسەکە لێکەوتەوە. کۆمسیۆن لە ئێستاوە درێژە بە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی خۆی دەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی.