سەرهەڵدانەکانی مەهاباد بەردەوامە

مانگرتن و چالاکی گشتی لە مەهاباد بەردەوامە هاوکات لەگەڵ مانگرتنەکان، شەوی ڕابردوو خەڵکی مەهابادیش ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای ئازادییان کرد.

ناوەندی هەواڵ

لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئەو ڕاپەڕینانەی کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکردبوو بەردەوامە، خەڵکی مەهاباد کە گوێیان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی بۆ سێ ڕۆژ بوو خۆپیشاندانی شەقامەکانیان ئەنجامدا، شەقامە سەرەکییەکان و هەموو بازاڕ و دوکانەکانی گەڕەکەکانیان داخست.

 

ئەو هاوڵاتیانەی شەوی ڕابردوو لە مەهاباد لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە بەردەوام بوون لە ڕاپەڕینەکانیان و دروشمەکانی "ژن ژیان ئازادی" و "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" لە گەڕەکەکانی شاری مەهاباد کە بەشداری مانگرتنی گشتی بوون، دەنگی دایەوە.

 

بە وتەی شایەتحاڵێک بەناوی (م.ر) لە نێوان خۆپیشاندەران وهێزە ئەمنییەکاندا ناکۆکییەکی توند ڕوویدا و هێزە چەکدارەکان ناچاربوون ئۆتۆمبێلەکانیان چۆڵ بکەن و ڕابکەن.

 

دوکاندارەکان بەشدارییان لە مانگرتنی گشتی کردو بۆ پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکە و بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ کە هەموو دووکانەکان و تەنانەت دوکانەکانی خۆراک و پێداویستییە سەرەتاییەکانیش داخراون.