سەرچنار ئەحمەد: پشتیوانی لە داواکاری فەرمانبەرانی گرێبەست دەکەین

فەرمانبەرانی گرێبەست لەبەردەم باخی گشتی هەڵەبجە گردبوونەوە و سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: " لەسەرشەقام و لە ناوهۆڵی پەرلەمان پشتیوانی لەداواکارییەکانیان دەکەین".

ناوەندی هەواڵ

 

لەبارەی گردبوونەوەکە سەرچنار ئەحمەد وتی: "بەشداربووم لەگردبوونەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەبەردەم باخی گشتی لەهەڵەبجە، داواکارییەکانیان ڕەواو ڕوونە، ئەویش بەهەمیشەیی بونیانە و ئێمە پشتگیری داواکارییەکەیان دەکەین و تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ بەهەمیشەیی بونیان، لەسەرشەقام و لە ناوهۆڵی پەرلەمان پشتیوانی لەداواکارییەکانیان دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بەڕێوەبەرو سەرۆکی فەرمانگەکانی هەڵەبجەش لەبری چاوسورکردنەوەو هەڕەشەکردن لەفەرمانبەرانی گرێبەست کە نەیەنە سەرشەقام، پشتگیری لەداوا ڕەواکانیان بکەن و داواکارییەکانیان بەرزبکەنەوە بۆلایەنی پەیوەندیدار، چونکە ئەوانە چینێکی ماف خوراوو خاوەن خزمەتن و بەشێوازی مەدەنیانەو دوور لەتوندوتیژی داوای مافی خۆیان دەکەن.