سەرچنار ئەحمەد: بەهۆی بێباکی حکومەت بۆ سێیەم جار لافاو لە هەولێر دروستبوو
سەرچنار ئەحمەد پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان دەڵێت: "بەهۆی بێباکی و بێ پلانی حکومەت ،بۆ سێ یهم جار دهسته خوشكی پاریس ڕووبەڕووی لافاو بووەوە".
ناوەندی هەولێر
ئەمڕۆ ١٣ی کانونی دووەم بەهۆی شەپۆلی باران و نەبوونی ئاوەڕۆیەکی باش لە شاری هەولێر لافاو دروستبووە و چەندین ماڵ ئاو چووەتە ناوماڵەکانیان دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە لە ئێستادا ماڵەکانیان چۆڵ دەکەن.
سهرچنار ئهحمهد بڕیاردهری فراكسیۆنی یهكگرتوو لە پەرلەمانی هەرێمی کورستان لەو بارەیەوە دەڵێت: "
بەهۆی بێباکی و بێپلانی حکومەت بۆ سێیهم جار دهسته خوشكی پاریس ڕووبەڕووی لافاو بووەوە، بەداخەوە کارەساتی پێشووی لافاوەکەی شاری هەولێر لەهەر وڵاتێکی تری دونیا بوایە، دەستبەجێ دەسەڵاتی تەنفیزی و حکومەتی خۆجێی ئەو شارە لەهۆکارەکانی دەکۆڵیەوەو چارەسەری خێرای گرفتەکەیان دەکرد بۆ ئەوەی جارێکیتر دووبارە نەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد کە لەهەرێمی کوردستان نەک پلان و بەرنامە بۆ دووبارەنەبوونەوەی کارەساتە نەخوازراوەکان نییە بەڵکو خێرخوازان بەهانای لێقەوماوانەوە دەچن، کاتێکیش پرسیاریان لێدەکرێت لەسەری ئینکاری دەکەن و تەنانەت دەڵێن ئێمە "قەرەبووشمان بۆکردونەتەوە!!" .
لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ لافاو زۆربەی گەڕەکەکانی هەولێری گرتەوەو بەهۆیەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستداو ٥٠٠ خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بە تەواوتی لهناوچووە و ١٣٠ ئۆتومبێل بەر لافاو کەوتن.