سپیدە قلیان گواسترایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین

سپیدە قلیان، چالاکوانی سیاسی کە چەند کاتژمێرێک دوای ئازادکردنی جارێکی تر دەستگیرکرایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین گواسترایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای چەند ڕۆژێک لێپرسینەوە لە بنکەی دەستبەسەرکردنی وەزارەتی ئیتلاعات ناسراو بە واردی ٢٠٩ی زیندانی ئەڤین، سپیدە قلیان، گوازرایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین.

 

ڕاگەیەندراوە کە چالاکوان سپیدە قلیان لەکاتی ئازادکرانی لە زیندان  لە دژی ڕێبەری ئێران وتویەتی: " خامنەیی، ئێوەی ستەمکار، ئێوە لە ژێر خۆڵدا بەخاک دەسپێرین" و پاشان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی" ئەمجارە بە هیوای ئازادی ئێران چوومە دەرەوە"هاواری کرد کە "خامنەیی، تۆی ستەمکار، لە ژێر خۆڵدا دەتنێین"، پاشان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیوویەتی" ئەمجارە بە هیوای ئازادی ئێران چوومە دەرەوە".

 

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، چەند کاتژمێرێک دوای ئازادبوونی، هێزە ئەمنییەکان سپیدە قلیان دەستگیرکردووەتەوەو داوا لە بنەماڵەکەی کراوە بچنە زیندانی ئەڤین.