سنوری ئامێدی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بوردوومانکرا

دەوڵەتى داگیرکەری تورک، سنوورى شارۆچکەى ئامێدیان لە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کرد، تا ئێستاش زیانە گیانی و مادییەکانى هێرشەکە نەزاندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێى زانیارییە هەرێمییەکان، کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتى داگیرکەری تورک، سنوورى شارۆچکەى ئامێدیان لە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کرد، تا ئێستا زیانەکان نەزاندراوە.

 

ماوەى چەندین ڕۆژە سوپای تورک بە هەماهەنگی لەگەڵ پەدەکە لە گوندەکانی شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک و چەند ناوچەیەکى سنوورى هەولێر بڵاوەى پێکراوە، بەردەوامیش سوپای تورک بۆردوومانی چەند ناوچەیەکى هەرێم دەکەن و لە بەرامبەردا حکومەتى هەرێم و عێراق بێدەنگن.

 

جگە لەوەش لە ماوەى ڕابردوودا وتەبێژى یەنەکە ڕایگەیاند، دەوڵەتى تورک ٣٠٠ چەتەى داعشى هێناوەتە سنوورى دهۆک و لەوێ جێگیرى کردوون.