سنە، ژنان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەن
گروپێک لە ژنان لە شاری سنە بە گردبونەوە و خوێندنەوە لە بەیاننامەیەکدا پێشوازییان لە ٨ی ئادار کرد، ژنانی بەشداربوو بەڵێنیان دایە گیانفیدایانی ئازادی کە بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
سنە
ئەمڕۆ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گروپێک لە ژنان گردبوونەوە و بە بەیاننامەیەک پێشوازییان لە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان کرد، ژنانی ئامادەبووی گردبونەوەکە بە بەرزکردنەوەی دروشم و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەردەوامییان بە چالاکییە دا.
لە بەیاننامەکەدا ژنان پیرۆزباییان لە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، ئەو ژنانەی کە لەپێناو ئازادیدا گیانیان فیداکردووە، گەریلا و تێکۆشەرانی ئازادی، زیندانیانی ئازادی، هەموو ئەو دایکانەی منداڵەکانیان بە جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕی پەروەردە دەکەن، کرد، هەروەها تێیدا هاتووە: لەم ڕۆژەدا پەیمان لەگەڵ هەموو ئازادیخوازان و زیندانیانی سیاسی نوێ دەکەینەوە کە هەنگاویان ناوە بۆ ڕزگاربوون لە سیستەمی پیاوسالاری".
ژنانی شاری سنە بە وتنەوەی دروشمی "ئازادی ژن، ئازادی کۆمەڵگەیە"، ژن، ژیان، ئازادی" کۆتاییان بە چالاکییەکە هێنا.
ت.پ