سەمیحە ئەیوب "ژنی شانۆی عەرەبی" کۆچی دوایی کرد
دوای ئەوەی ژیانی پیشەیی پڕ بوو لە چەندین بەرهەمی دراماتیک و شانۆیی کە دەیان ساڵەی خایاند، سەمیحە ئەیوب، ئەکتەری ناودار لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ
سەمیحە ئەیوب، ژنە ئەکتەر بە "ژنی شانۆی عەرەبی" ناسرابوو بەهۆی بەشداریکردنی لە دەوڵەمەندکردنی هونەری شانۆیی، کە جێپەنجەی خۆیان لەسەر نەوە یەک لە دوای یەکەکان بەجێهێشت. کارەکانی شانۆ و تەلەفزیۆن و سینەمای گرتەوە، مۆدێلێکی هونەرمەندێکی پابەند و داهێنەر بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی حوزەیران، لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا، بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
سەمیحە ئەیوب لە ٨ی ئاداری ساڵی ١٩٣٢ لە گەڕەکی شبرا لە قاهیرە لەدایک بووە، لە پەیمانگای باڵای هونەرە شانۆییەکان خوێندوویەتی، کاری هونەری زیاتر لە ٧٧ ساڵی خایاند، لەو ماوەیەدا لە ١٧٠ شانۆگەریدا بەشداری کردووە، جگە لە چەندین فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنی. بە هۆی بەشدارییە بەرچاوەکانی لە پەرەپێدانی شانۆی میسری و عەرەبیدا ناوی "ژنی شانۆی عەرەبی"ی پێبەخشرا.
لە ساڵی ١٩٤٧ بە فیلمی "المتشردة" دەستی بە کاری هونەری کردووە، کاتێک تەمەنی تەنها پانزە ساڵ بووە. لە ساڵی ١٩٥٣ پەیمانگای باڵای هونەرە دراماتیکییەکانی تەواو کردووە، لە ژێر چاودێری زەکی تەلەیمات، دەرهێنەری شانۆ خوێندوویەتی. دواتر دووجار بەڕێوەبردنی شانۆی نیشتمانی میسری گرتە ئەستۆ، لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ١٩٨٩، پاشان شانۆی مۆدێرن لە نێوان ساڵانی ١٩٧٢ بۆ ١٩٧٥.