سۆما خالید: لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە هەڵبژاردنی پیشەی ڕۆژنامەنووسی کارێکی قورسە
سۆما خالید، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: ژنان بۆ وەرگرتنی پۆستی سیاسی و بەرپرسیارییەتی دەرفەتیان پێنەدراوە، چونکە ناهەقی کردن بە تواناکانی ژنان بەردەوامە و پشتگیری ناکرێن، ڕێژەیی ژنان لەناو سیاسەت و بڕیارداندا کەمە.
دێرین ڕەحیم
سلێمانی-ژنان لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا ئاستەنگیان بۆ دروست دەکرێت، ژنانی ڕۆژنامەنووس سەرەڕای بەرەپێشچوونیان و زۆربوونی ژمارەیان لەناو دەزگاکانی ڕاگەیاندن، هێشتا وەک نمایشکارێک دەبیندرێن، ڕێگەیان نادرێت بەشداری پرسە گرنگەکان بن و بتوانن خۆیان بەرەوپێش ببەن، بۆ نموونە بەرنامەکانی تایبەت بە پرسی سیاسی لە لایەن پیاوانەوە بەڕیوەدەبرێن، یاخود ژنان تەنها دەکرێنە پیشکەشکارو ئامادەکارو داڕێژەری بەرنامەکان پیاوانن، بۆ شکاندنی ئەم بەربەستانە هەندێک لە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە تێکۆشاندان.
سۆما خالید، ڕۆژنامەنووس دەربارەی ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی ژنانی ڕۆژنامەنووس و کارکردنیان لە بواری سیاسەتداو گرنگیدان بە پرسی ژنان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو لە سەرەتای قسەکانیدا باسی لە ئاستەنگییەکانی بەردەم ژنان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە کردو وتی: کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاری وسەرمایەداریە، بە جۆڕێک ئەگەر ژنێک پۆستی پێبدرێت دەبێت پیاو واژووی لەسەر بکات کە پیاوەکان زیاتر پشتگیری لە ڕەگەزی خۆیان دەکەن، لەکاتێکدا لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە هەڵبژاردنی پیشەی ڕۆژنامەنووسی کارێکی قورسە، لەگەڵ ئەوەشدا، ژنان ئامادەن هەموو قورسییەکان هەڵبگرن و ڕووبەڕووی ململانێی ناو دەزگاکان و کۆمەڵگە دەبنەوە.
"سیاسەتی دەزگاکان ڕێگە بە ژنانی ڕۆژنامەنووس نادات لە بابەتە سیاسییەکاندا بن"
سۆما خالید سەبارەت بە دەنگی ڕاستەقینەی ژنان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن،زۆربەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن پشت بەهێزو توانایی ژنان نابەستن و بروایان بەتوانایی ژنان نیە لەنیو بابەتە سیاسیەکاندا یان لەناوەندە بریارەکانی دامەزراوەکاندا ببیندرێت،بەشێکی زۆر لەژنان هەیە لەهەموو کایەکاندا ڕۆڵیان بینووە بۆ بردنی دەزگاکە ئەمانە وایانکردوە پیاوان بە بچوکتر سەیری توانایی ژنان بکەن، لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن ژنان بەڕێژەیەکی زۆر کەم گوێیان لێدەگرێت و ژنانی ڕۆژنامەنووس وەک نمایشکارێک دەبیندرێن کەبابەتی سیاسی دانراوە بەڵام لەپش ئەوەوە پاڵنەڕێکی تر هەیە کەسیاسەتی دەزگاکەیە، وانیشانی بدات ژنان لەناو بابەتی سیاسیدان بەڵام لەپشت تواناکانەوە شتێکی دیکە هەیە، دەبێت کار بۆ ئەوە بکرێت ژنانیش هاوشێوەی پیاوان لەنیو دەزگاکاندا دەرفەتی یەکسانیان بۆ بڕەخسێت، لەناو دەزگاکانی راگەیاندن چاودێری سیاسیمان کەمە، ژنان دەبێت بەربەستە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان بشكینن کە ڕێگریان لێدەکات بچنە ناو کایەیی سیاسیەو ڕۆڵی خۆیان نیشانبدەن.
"دەبێت دەرفەتی یەکسانیی بڕەخسێندرێت"
سۆما خالید جەختی لەوەکردەوە کە بابەتی سیاسی لەناو کۆمەڵگەدا کاریگەری لەسەر هەموو سیکتەرەکانی ژیان دروست کردووە هەموو کێشەکانی بەیەکەوە بەستۆتەوە، لەناو کۆمەڵگەدا دەبێت دەرفەتی یەکسانی ڕەگەزی بڕەخسێنرێت ژن و پیاو لەناو کایەکانداوەک یەک ببیندرێن، ڕیژەیی ژنان نیو سیاسەت و بڕیاردا کەمە، ژنان دەتوانن کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەش دروست بکەن، کەمتر ڕیگە بەو ژنانە دەدەن کە بەئەقڵیەتیکی ژنانەوە بیردەکەنەوە چونکە بەشێکی زۆری ژنان هەبێت لەکۆتایدا بەئەقڵیەتیکی کولتووری پیاوسالاری کەتێیاندا ڕەنگی داوەتەوە بڕیاردەدەن، یان بەو ئاراستەیە کاردەکەن کە سیاسەتی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەو شێوەی دەسەڵاتەیی خۆیان کاردەکەن دەبێت بەرهەڵستکاریەک بکرێت دەبێت وابکرێت ژنان تواناو هێزو ئیرادەی خۆیان نێشانبدەن، هەرچەندە ڕیژەیەکی کەمی ژنان توانیویانە بگەنە ئەو ئاستەی دەزگایی راگەیاندن هەموویان ژن بەڕێوەی بەرن ئەمانە هەموو ڕێنیشاندەری ئەو توانایەیە کەژنان دەتوانن لەبابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا جێگەیی خۆیان بگرن، ژنان دەتوانن کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەش دروست بکەن.
"ژنان دەتوانن کۆمەڵگە ئاراستە بکەن"
وتیشی: هەرکاتێک ژنان لەناو ناوەندی بڕیارداندا بوونی هەبێت دەتوانێت کۆمەڵگە ئاڕاستەبکەن تەنانەت کاریگەریش لەسەرشێوازی ئاراستەکردنی کاری میدیایی دەگۆڕیت ئەو کاتە زیاتر میدیا دەبێتە دەنگی پەراوێزخراوەکان یان دەنگێک بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە یان ئەو شیواویەی لەکۆمەڵگەدا هەیە دەبێتە کەمکردنەوەی توندوتیژیەکان هەموویان دەتوانرێت یەکبخرێت، بەو دەرفەتەی بۆ ژنان دەڕەخسێت لەناو میدیادا ئەمانە هەمووی هەوڵ و خەبات و تێکۆشانی دەوێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا سۆما خالید وتی: ئەم گۆڕانکاریانە لەقۆناغی پەروەردەوە دروست دەبێت، کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمیشە مندالەکەی وا پەروەردە کردووە کە گەیشتۆتە قۆناغی گەنجێتی پێیوتراوە ئەم بوارە بۆ تۆ نییە یان بۆ پیاوە ئەم بەراوردکاریە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی وا لە ژنان دەکات لە کایە هەستیاریەکاندا بەهێواشی هەنگاو بنێن، هەروەها لەبەر ئەوەی کێشەی کۆمەڵاتییەکانی ژنان ئەوەندە زۆرە، بۆیە بەهەستکردنی بەرپرسیاریەتی دەبنە داکۆکیکاری سەرسەختی ئەو پرسانە، بەڵام لە داهاتوودا ژنانی ڕۆژنامەنووسی سیاسیمان دەبێت، بە جۆرێک شیکەرەوەی باشی سیاسی بکەن و ئامانج بپێکن.