سلێمانی، سیمینارێک لەبارەی توندوتیژی بۆ قوتابیان پێشکەشکرا

لەچوارچێوەی چالاکیەکانیاندا بۆ ٢٥ تشرینی دووەم، کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری سیمینارێکیان لەبارەی توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان بۆ قوتابیان ئەنجامدا.

لەچوارچێوەی چالاکیەکانیاندا بۆ ٢٥ تشرینی دووەم، کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری سیمینارێکیان لەبارەی توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان بۆ قوتابیان ئەنجامدا.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری سیمینارێکیان لەبارەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە ئامادەیی فریشتەی کچان لە سلێمانی ئەنجامدا.

 

سیمینارەکە لە چوارچێوەی چالاکیەکانی کەمپەینەکەدایە بۆ ٢٥ تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی ژنانی گەنج لەو توندوتیژیانەی بوونی هەیە، سیمینارەکە لەلایەن شاتوو محەمەد پێشکەشکرا، نزیکی ٧٠ قوتابی بەشداربوون.

 

لە سیمینارەکەدا لەبارەی مێژووی ٢٥ تشرینی دووەم، هۆکارەکانی توندوتیژی، ڕۆڵی کۆمەڵگا و دابونەریتەکان بۆ زیادبوونی توندوتیژییەکان، ڕاگەیاندن و ئابوری باسیان لێوەکرا.

 

لە کۆتایشدا لەبارەی چارەسەرەکان و چۆنییەتی ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان زانیاری بە قوتابییەکان درا.

 

ت.پ