سلێمانی، ساڵیادی شەهید بێریتان بەرز ڕاگیرا

لە ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ بێریتان ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان سینەفزیۆنێکیان نمایش کرد و بە شکۆوە یادی بێریتان هێڤی-یان کردەوە.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە بینای ڕێکخراوەکەیان سیمینارێکیان تایبەت بە ساڵیادی شەهیدبوونی گوڵناز کاراتاش، ناسراو بە هەڤاڵ بێریتان ڕێکخست.

 

سیمینارەکە بە بەشداری ئەندامانی ڕژاک، دایکانی لەچکسپی، ژنانی چالاکوان و گەنجان و چەند کەسایەتییەک و بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی پاکڕەوان دەستیپێکرد، تێیدا سینەفزیۆنێک سەبارەت بە ژیان و تێکۆشانی هەڤاڵ بێریتان نمایشکرا.

 

لە سەرەتادا بەیاننامەی ڕژاک لەلایەن ڕوناک تاگور خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو: گیانفیدایی هەڤاڵ بێریتان هێڵێ شۆڕشگێڕی و خۆڕاگری بوو بەرامبەر هێڵی خیانەتکاری و داگیرکاری، هەمیشە لە مێژووی کوردیشدا بەرامبەر هێڵی شۆڕشگێڕی، هێڵی خیانەت بەردەوام بووە و هاوکاری داگیرکەران کراوە، هەڤاڵ بێریتان بە گیانی خۆی دژی ئەو هێڵە خیانەتە قوربانی داوە، تاکو نیشانی بدات کە دەستی خیانەت ناگاتە ژنانی کورد و لە مەیدانی شەڕ و بەرخۆدانیدا بەردەوامن.

 

هەروەها باس لە چالاکییە مێژووییەکەی هەڤاڵ بێریتان دەکات، "هەڤاڵ بێریتان بەو چالاکییە پەیامی مێژوویی دا بە ژنی کورد کە دەبێت دژی خیانەت تێکۆشان بکەن، ئەو هێڵەی هەڤاڵ بێریتانیش بوو بە میراتێکی تێکۆشان کە ئەمڕۆ ژنانی کورد هێزی سەربازی خۆیان هەیە و بەرامبەر داگیرکەر و خیانەتکاران تێدەکۆشن و ژنی کوردیان کردووەتە سیمبولی تێکۆشان بۆ ئازادی لە تەواوی جیهاندا.

 

لە درێژەی بەیاننامەکەدا چالاکی دایکانی ئاشتی لە دەرگای سێمێلکا بەبیرهێنرایەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە "چەندین ڕۆژە دایکانی ئاشتی لە دەرگای سێمێلکا لە سنوری نێوان ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان لە ئێشکگرتن بەردەوامن تا پەدەکە تەرمی ڕۆڵەکانیان بداتەوە کە دوای شەهیدکردنیان ڕفێندراون"، ڕژاک ئەو هەڵوێستەی پەدەکە بە خیانەتێكی گەورە بەناو دەکات.

 

لە کۆتایشدا بە نمایشکردنی سینەفزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی گوڵناز کاراتاش ناسراو بە هەڤاڵ بێریتان سیمینارەکە کۆتایی هات.

 

ت.پ