سلێمانی، ۆرکشپێک بۆ پێشکەوتنی ژنان ئەنجامدرا
ۆرکشۆپێک بۆ پێگەیاندنی ژنانی گەنج بە ئامانجی پێشخستن و بەهێزکردنیان ئەنجامدرا.
ناوەندی هەواڵ
لە شاری سلێمانی ۆرکشۆپێک لەلایەن ئەکادیمیای ژنان بۆ سەرکردایەتی لە عێراق بە هاوکاری ڕێکخراوی نیدی ئەمریکی پێشکەش دەکرێت، ۆرکشۆرپەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ٣٠ ژنی گەنج تێیدا بەشدارن.
لە ۆرکشپەکەدا باس لە ڕێگاکانی گەیشتن بە ئامانجەکان و چۆنیەتی تێپەڕاندنی بەربەست و ڕێگرەکانی بەردەم ژنانی گەنج کرا، هەروەها ژنانی گەنج فێری کارکردن بە گروپ دەکرێن تا بتوانن سەرکردایەتی کۆمەڵگا بگرە ئەستۆ.
بەڕێوەبەری ئەکادیمیای ژنان بۆ سەرکردایەتی لە عێراق ئەشواق نەجیب، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ژنها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەم ۆرکشۆپە سێیەمین ۆرکشۆپە بۆ پەروەردە کردن و پێگەیاندنی ژنانی گەنج، تا ئێستاش ٩٠ ژنی گەنج فێرکراون، لە قۆناغی دواتردا دەکرێنە گروپ و کێشەکانی کۆمەڵگایان دەخرێتە بەردەست تا بتوانن چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزنەوە و ڕۆڵی سەرکردە بگێڕن.
ت.پ