شەڕی ئێران هەڕەشە لە سیستمی خۆراکی جیهانی دەکات

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا کە شەڕی ئێران کاریگەری لەسەر سیستمی خۆراکی کشتوکاڵی لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی شەڕی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت لێکەوتەی جددی بۆ سیستمی وزەی جیهانی و کشتوکاڵی خۆراکی هەبێت.

 

بەگوێرەی ڕێکخراوی FAO یەکەم کاریگەری شەڕەکە لە بەرهەمی کشتوکاڵیدا هەست پێدەکرێت و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەنگاوی کۆنکرێتی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بنێن.

 

ڕێکخراوی FAO پێشنیاری کرد کە ڕێگای بازرگانی جێگرەوە پەرەپێبدرێت بۆ کەمکردنەوەی پێویستی بە گەرووی هورمز.

 

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە پێویستە یارمەتی خۆراکی بەپەلە و پشتیوانی دارایی و یارمەتییە ئامانجدارەکان پێشکەش بەو وڵاتانە بکرێت کە پشت بە هەناردەکردن دەبەستن و داهاتیان کەمە.

 

جەختی لە زیادکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ جووتیاران کردەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە بەرهەمهێنان.