سەحەر مورادی، قوربانییەکی دیکەی کوشتنی شەرەف

ژنێکی گەنج لە گوندی باباریز -ی سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن براکانییەوە کوژرا.

ژنێکی گەنج لە گوندی باباریز -ی سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن براکانییەوە کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی هەینی ٣ی کانوونی یەکەم ژنێکی گەنج ناسراو بە سەحەر مورادی تەمەن ٣٣ ساڵ لە گوندی باباریزی سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن براکانیەوە کوژرا و ڕۆژی شەممە بەبێ هیچ مەراسیمێک بە بێدەنگی بەخاک سپێردرا.

 

سەحەر مورادی دوو ساڵ پێش ئێستا هاوژینەکەی لە دەستدا و دوو منداڵی هەیە، سەحەر مورادی بەتۆمەتی پەیوەندی بەپیاوێکی ترەوە لەلایەن براکانیەوە بەچەقۆ کوژرا.

 

باباریز هەرچەندە گوندێکی بچووکە بەڵام  ژمارەیەک لەکەسانی تەسکبیر گیانی ژنانی بێتاوانی سوتاندووە و سەحەر مورادی لەو تەنگە فکرە ڕزگاری نەبوو.

 

بەپێی وتەی ژمارەیەک لەخەڵکی گوندەکە، سەحەر مورادی هیچ کێشەیەکی یاسایی نەبووە و بەنیاز بووە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو پیاوە بکات  بەڵام ڕووبەڕووی ئەو تۆمەتانە بووەتەوە.

 

کوشتنی نامووس تاوانێکە کە بە توندوتیژی ئەنجام دەدرێن و زۆرجار کوشتنی ژنان لە خێزانێکدا بە ناوی شەرەفەوە بە دەستی پیاوانی خزمەکانیان ئەنجام دەدرێت.