شلێر ئەحمەدی بۆ زیندانی ئورومیە گواسترایەوە

دوای تەواوکردنی لێپرسینەوە لەگەڵیدا، شلێر ئەحمەدی گوازرایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئورومیە.

ناوەندی هەواڵ

شلێر ئەحمەدی فەرزەند مستەفا، خەڵکی قزلقۆپی مەهاباد، کە لە یەکێک لە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی ئەمنی شاری ئورومیە بوو، دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ناوەندی ئورومیە.

 

لە ١٦ی ئاداری ٢٠٢٢ شلێر ئەحمەدی بەبێ فەرمانی دادوەر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ لایەنێکی کوردی بەرهەڵستکاری ئێران دەستگیرکرا.

 

جێگای ئاماژەیە، کە پێشتر بانگکراوە بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی نەغەدە و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لێیدراوە، بەپێی راپۆرتەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا رێگە بە پارێزەر و سەردانکردنیکردنی خێزانەکەی نەدراوە.