شەڕەکە ئازاری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە غەززە زیاتر دەکات و برینداربوونی بەرفراوانی بیستنی لێدەکەوێتەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا، لە خراپتربوونی دۆخی نالەباری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە غەززە، دووپاتیکردەوە، کە شەڕەکە بووەتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی برینداربوونی بیستن و لەدەستدانی ئامێرە یارمەتیدەرەکان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی دابەزینی بەرچاوی خز
ناوەندی هەواڵ
نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە، کە شەڕی بەردەوامی کەرتی غەززە کە لە تشرنی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکردووە، کارەساتێکی تەندروستی بێدەنگی دروستکردووە، لە هەمووی گرنگتر، دەیان هەزار فەڵەستینی لە ئەنجامی دووبارەبوونەوەی تەقینەوەکان و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل تووشی زیانی بیستن بوون، هاوکات لە نێوان داڕمانی بەرفراوانی ژێرخانی تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی چاکسازیدا، ئازاری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان خراپتر دەبێت.
لە ڕاپۆرتێکدا، کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی لاوازی بیستن و لاوازی بینین بڵاویکردووەتەوە، کە لە ٢٧ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوونیکردووەتەوە، کە شەڕەکە لاوازی ئەم گروپەی زیاتر کردووە، بەو پێیەی زۆرێک لە ئامێرە یارمەتیدەرەکانیان لەدەستداوە، وەک کورسی تایبەت و ئامێری بیستن، جگە لەوەش دامەزراوە تەندروستییەکان زیانیان بەرکەوتووە و ناتوانن پێداویستییە پەرەسەندووەکان دابین بکەن.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوەکردووە، کە نزیکەی ٤٣ هەزار کەس لە غەززە لە سەرەتای شەڕەوە بریندار بوون و بوەتە هۆی گۆڕانی ژیانیان و زیاتر لە ٥٠ هەزار کەسیش پێویستیان بە چاکسازی درێژخایەن هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی کەمبوونەوەی توانای ناوەندەکانی چاکسازی بۆ کارکردن و کەمی ئامێری یارمەتیدەر.
پێشبینی دەکرێت ژمارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە غەززە بە بەراورد بە ئاستی پێش جەنگ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە، کاتێک ژمارەکە بە نزیکەی ٥٨ هەزار کەس مەزەندە کرابوو، هەروەها قەیرانی ئاوارەبوون و نائەمنی و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە پەناگە و ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا بەردەوامە.
ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتاییدا وتی: ئازاری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تەنها بە خودی برینداربوونەکە سنووردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ نەبوونی ژینگەیەکی پارێزراو کە ڕێگەیان پێبدات بژین، لە ڕێگەی باش و ئامێری یارمەتیدەر و خزمەتگوزاری چاکسازییەوە، تا دەگاتە سیستەمی زەنگی ئاگادارکردنەوە کە دەتوانرێت لە کاتی گونجاودا بیسترێت یان ببینرێت، ئەمەش ژیانی ڕۆژانەیان زیاتر لاوازترو ئاڵۆزتر دەکات.