شەهێندۆخت مەولاوەردی: چیتر بەڵێن و قسەی کاندیدەکان نابیسترێت

شەهێندۆخت مەولاوەردی، جێگری پێشووی سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ژنان و خێزان، چالاکوانێکی سیاسی ڕیفۆرمیست، ڕەخنەی لە بەڵێنی کاندیکانی ١٣ـەمین خولی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەگرێت و دەڵێت: چیتر بەڵێن و قسەی کاندیدەکان لەبارەی ژنەوە نابیسترێت.

ناوەندی هەواڵ

شەهێندۆخت مەولاوەردی دەڵێت: کاندیدێک دەڵێت لە کابینەی خۆمدا دوو ژن دیاری دەکەم، یەکێکی دیکەیان دەڵێت سێ وەزیری ژن و بەڵێن دەدات، کەسێکی دیکەیان گاڵتە دەکات و دەڵێت 'من دەڵێم هەموو کابینەکەم لە ژنان پێکدێنم بۆ ئەوەی هیچ دەسەڵاتێک لە سەرووی خۆمانەوە نەبێت!'.

پێویستە چالاکوانانی مافەکانی ژنان لە یادیان بێت کە حەسەن رۆحانی لە کۆبوونەوەی بانگەشەکەیدا لە یاریگای شیرۆدی ئاماژەی بەوەدا بە دڵنیاییەوە لە کابینەی دووەمی خۆیدا ژنان وەک وەزیر هەڵدەبژێرێت، بەڵێنێک کە شکستی هێنا لە بەرجەستەکردنیدا.

ڕۆحانی لە وەڵامی ئەوەی بۆچی لە بەجێهێنانی بەڵێنەکەیدا سەرکەوتوو نەبوو، تەنیا ئەوەی ڕاگەیاند کە "نەیانکرد".

ت.پ