شاعیری عێراقی لەمیعە عەباس کۆچی دواییکرد
لەمیعە عەباس عەمار دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەکەیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا و لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی هەینی ١٨ی حوزەیران شاعیری عێراقی لەمیعە عەباس عەمار لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
لەمیعە عەباس عەمار شاعیری دێرینی عێراقی ، پێشەنگێکی شیعری هاوچەرخ و یەکێک لە کۆڵەکەکانی شیعری هاوچەرخە لە عێراقدا، لە ساڵی ١٩٥٥دا مۆڵەتی فەرمی لە "دار المعلمین العلیا" وەرگرتووە.
لە نێوان ساڵانی ١٩٦٣ بۆ ١٩٧٥ ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی نووسەرانی عێراق بووە لە بەغدا، ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵگەی سوریانییەکان بووە، هەروەها جێگری نوێنەری عێراق بووە لە یونسکۆ لە پاریس ساڵی ١٩٧٣ بۆ ١٩٧٥.
مەدالیای سیدار'ی ئەدەبی لەلایەن دەوڵەتی لوبنانەوە پێبەخشراوە،لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا و دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشیدا لە ١٨ی حوزەیران لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی دواییکرد.
ت.پ