هاوسەرۆکایەتی نموونەیەکی زیندووی بەشداری ژنان لە بڕیاردان
بێریڤان عومەر، وتەبێژی شارەوانییەکانی کانتۆنی جزیرە دووپاتیکردەوە، کە ئەزموونی ژنانی کارکردن لە شارەوانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک نموونەیەکی زیندوو لە ئاڵەنگاری سنووردارکردنی نەریتی و نیشاندانی ئامادەیی چالاکانەیان دەرکەوتووە.
زەینەب عیسا
قامیشڵۆ- تەڤگەری کۆمەڵگەیی بەرەنگاربوونەوەی بە توندوتیژی دژی ژنان، بەشداریی ژنانی کار لە شارەوانییەکان، نموونەیەکی زیندوو لە شکاندنی بەربەستە کۆمەڵایەتییە نەریتییەکان و نیشاندانی ئامادەیی ڕاستەقینەی خۆیان لە پۆستەکانی بڕیاردان، بوونی ئەوان ئیتر تەنها ئاماژی نییە، بووەتە پایەیەکی بنەڕەتی کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گۆڕانکاری و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و هاوسەنگترە.
ئەمڕۆ ژنان لە شارەوانییەکان بەردی بناغەی ڕێکخراوی کۆمەڵگەی نوێ پێکدەهێنن و دەنگ دەدەن بە پێداویستی و بیرۆکەی هاوڵاتیان و بەرجەستەکردنی بنەماکانی هاوکاری ڕاستەقینە لە کارگێڕی و خزمەتگوزارییە گشتیەکاندا، بەمەش دەبنە هێزێکی کارا لە بەرقەرارکردنی دادپەروەری و یەکسانی لەناو کۆمەڵگەدا.
بێریڤان عومەر، وتەبێژی شارەوانییەکانی کانتۆنی جزیرە، باسی لە خەباتی ژنان لە دژی توندوتیژی کرد، جەختی لە گرنگی ئامادەبوونیان و ڕۆڵی ئەوان لە پێگەی بڕیاردان لە ناو شارەوانیەکاندا کردەوە، هەروەها بەشداریکردنی ژنان لەم دامەزراوانەدا تەنها ئاماژەی نییە، بەڵکو هەنگاوێکی چارەنووسسازە بۆ نیشاندانی ئیرادەیان و سەلماندنی توانای خۆیان بۆ بەشداریکردنی کاریگەرانە لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و دیموکراتیکتردا.
سیستەمی هاوسەرۆکایەتی: بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە شارەوانییەکان
بێریڤان عومەر تیشکی خستە سەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی و ڕۆڵی ژنان لە شارەوانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها ئەم سیستەمە یەکەم نموونە کە لە دوای دامەزراندنی شارەوانییەکانەوە بە شێوەیەکی کردەیی جێبەجێ کرا، وتی: ئەگەر هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەرییەکانی ئەم سیستەمە بکەین لەسەر ڕاستی ژنان و بوونیان لە پۆستە بڕیاردەرەکاندا، بۆمان دەردەکەوێت کە گرنگترین دەستکەوتی ئەمڕۆ ئەوەیە کە ژنان ئێستا جێگەیەکی هەمیشەیییان لە سەرجەم شارەوانییەکان هەیە.
ڕوونیشیکردەوە، ئەم قۆناغە هاوکاتە لەگەڵ بانگهێشتکردنی کۆبوونەوەکانی شارەوانی لە سەرانسەری جیهاندا، شارەوانی قامیشلۆش بەشداری لەو کۆبوونەوانەدا کردووە، لە کۆی ١٩ سەرۆک شارەوانی، تەنها یەکێکیان ژن بووە، کە نوێنەرایەتی شارەوانی قامیشلۆ دەکات، ئەو هۆکارەکەی بۆ سیستەمی هاوسەرۆکایەتی گەڕاندەوە، وتی: ئەم پۆستە کە پێشتر دۆمەینی تایبەتی پیاوان بووە، ئەگەر وەک پێشتر جێبهێڵرابا، بەو شێوەیە دەمایەوە، بەڵام بەهۆی سیستەمی هاوسەرۆکایەتییەوە، ئێستا ژنان ئامادەیی هەمیشەیییان لە پۆستەکانی پێشەنگایەتیدا هەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بوونی ژنان ئەمڕۆ وایکردووە بتوانن بگەنە پێگەی پێشکەوتوو و بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری بڕیاردان بکەن، هەروەها گۆڕانکاری تەنها بە هەوڵی ژنانی کرێکار بەدی نایەت، ئەم دەستکەوتەی بە یەکێک لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای زانی، وتی: گۆڕانکارییەکی گەورە بۆ ژنان پێکدەهێنێت، ئیرادەیەک بەرجەستە دەکات کە ئێستا دەگۆڕدرێت بۆ ڕاستی ئەو گۆڕانکاریانەی لە شارەوانییەکان، لە پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەدا و لە پێوەرەکانی دیموکراتیکی و یەکسانیدا بەدیکراون، ژنانی لە پێشەنگدا داناوە، لە ئەنجومەنی شارەوانی و گەلە هەڵبژێردراوەکاندا، بەشداریی ژنانی کردووە،کە گەیشتە ٥٠٪، ئەمەش هەنگاوێکی مێژووییە بۆ ئێمە، چونکە تەنها نوێنەرایەتییەکی ئاماژەدار نییە بەڵکو بنەمایەکی بەهێزە لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا.
بێریڤان عومەر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕۆڵەی ژنان هەوڵی دامەزراندنی دەدەن لە شارەوانییەکان لەسەر بنەمای زاڵبوونە بەسەر جیاوازییە نەریتییەکانی نێوان ژنان و پیاوان لەڕێگەی بەشداریکردنی سەرجەم دامودەزگاکانی ژنان وەک بەشێک لە پرۆسەکە، ئەم ڕەوتە لە بوارەکانی هۆشیاری و پەروەردەدا دیارە، چ لەناو شارەوانییەکان و چ لە کۆمەڵگەی فراوانتردا، وتی: ئێمە ئەو قاڵبەمان شکاند کە کاری کۆمەڵایەتی تەنها بۆ پیاوان قەتیس کردبوو، چیتر کارێک بەو شێوەیە پێناسە ناکرێت کە بۆ ژنان یان پیاوان بێت، بەڵکو هەموو کارێک بە توانای کەسەکە دەپێورێت بۆ بەدیهێنانی، پێشتر دەیانوت ژنان ناتوانن ئۆتۆمبێلی گەورە لە شارەکاندا لێبخوڕن، بەڵام ئێمە مەشقی پێویستمان بۆ دابینکردوون و ئەوانیش توانای لێخوڕینی ئەم ئۆتۆمبێلانەیان سەلماند، کە ئەو چەشنە کۆنەپەرستانەی شکاند.
ژنان لە شارەوانییەکانی جزیرە: هێزێکی ڕێکخەر کە چەشنە کۆنەپەرستانەکان دەشکێنێت
بێریڤان عومەر وتی: شارەوانییەکان ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان گێڕا لە شکاندنی ئەم بەربەستانە، هەروەها ئێمە هەلی کارێکی نوێمان بۆ ژنان ڕەخساند تا تواناکانیان بسەلمێنن و ئەو چەشنە چەقبەستوویە بشکێنین کە توانای ئەنجامدانی زۆرێک لە ئەرکەکانیان نییە، بە درێژایی مێژوو ژنان قورسترین کاریان لە ئەستۆ گرتووە و تەنانەت ئەمڕۆش ژنانی گوندنشین قورسایی کارە سەختەکان لە ئەستۆ دەگرن، لە شارەکانیشدا ژنانیش پێویستە بەرپرسیارێتییەکی بەرچاویان لە ئەستۆ بگرن، ئەمڕۆش سەدان کەسیان لە شارەوانییەکان لە بوارەکانی وەک سەرپەرشتیکردنی باڵەخانە و بازاڕەکاندا کاردەکەن، چەندین ئەرک ئەنجام دەدەن.
جەختی لە ڕۆڵی ئەنجومەنی شارەوانییەکان کردەوە لە پاراستنی مافی ژنانی کرێکار، وتی: ئەم مافانە لە ڕێسای نووسراودا چەسپێنراون، بۆ پاراستنی ژنان، بەتایبەت ئەوانەی لە شارەوانییەکان کاردەکەن، ئەو بڕیارانەی تایبەتە بەوان دەبێت ژنان خۆیان بڕیاربدەن، لەکاتێکدا پیاوان تەنها دەتوانن پێشنیار پێشکەش بکەن، بڕیاری کۆتاییش لە ئەنجومەنی ژنانە، هەروەها ئەنجومەنەکان بەرنامەی هۆشیاری ڕێکدەخەن بۆ بەرەوپێشبردنی چەمکی یەکسانی ڕەگەزی و ڕوونکردنەوەی واتای کردەیی، یەکێک لە ئاستەنگە هەرە بەرچاوەکانی بەردەم ژنانی کرێکار، منداڵبوونە، کە ئەمەش ڕێگری دەکات لە ئامادەبوونی بەشێک لە کارەکان، ئەنجومەنەکان بەرنامەی هۆشیاری ڕێکدەخەن، شارەوانییەکان ناوەندی چاودێری منداڵانیان دامەزراندووە بۆ ئەوەی دایکان بتوانن بەبێ بەربەست بەشداری لە کارەکاندا بکەن.
بێریڤان عومەر دووپاتی کردەوە، کە بوونی ڕێکخراوەکانی ژنان لەناو شارەوانیەکاندا فاکتەرێکی بنەڕەتییە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگە و پاڵپشتیکردنی جووڵەی کۆمەڵایەتی، هەروەها ڕێکخستن مسۆگەری سەرەکییە بۆ پاراستنی ژنان، نەبوونی ڕێکخستن وایان لێدەکات بەرەوڕووی بەکارهێنان ببنەوە، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە لەناو شارەوانییەکاندا، ئەو ئەنجومەنانەی کە ژنان ڕێکناخەن ڕۆڵی خۆیان لەدەست دەدەن، پیاوانیش ئەمە دەقۆزنەوە بە بڕیاردان لەدژی ژنان، کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتییەکانیان، یان لەکارلابردنی هەندێکیان، بۆیە ڕێکخستن ئەو بناغەیەیە کە ژنان دەتوانن دان بە مافەکانی خۆیاندا بنێن و بەرگریان لێبکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوسەرۆکانی چەند شارەوانییەک لە پارێزگای جزیرە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە گۆڕینی تێڕوانینی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو دامەزراوانە، کاتێک ژنان پشتیوانی ڕێکخراو و ئەنجومەنەکانی ژنانیان دەکرد، کە بە شێوەیەکی کاریگەر لە چوارچێوەی شارەوانییەکان پێکەوە کاریان دەکرد، چونکە یەکەم ڕێکخراوەی ژنان دەپارێزێت، دووەم بەهێزیان دەکات بۆ بڕیاردانی بەکۆمەڵ کە لە چارەسەری هاوبەشیانەوە سەرچاوە دەگرێت.
خەبات و پێشەنگایەتی ژنان: ڕابردوو و ئێستا
لە ڕۆژانی سەرەتای حوکمڕانی شارەوانییەکان، ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگییەکی بەرچاوی کولتووری و ئابووری بوونەتەوە، پێریڤان عومەر تیشکی خستە سەر جیاوازی نێوان ئەو قۆناغە و ڕاستی ئێستا: لە ساڵانی سەرەتاییدا ئاستەنگە کولتوورییەکان ڕێگرییان لە کارکردنی ژنان دەکرد، ڕێگەیان پێنەدەدرا ڕۆڵی سەرەکی لەناو شارەوانییەکاندا بگرنە ئەستۆ یان سەرپەرشتی بازاڕەکان بکەن، ڕۆڵیان سنووردار بوو بە ئەرکە سادەکانی ڕۆحانیی، بەبێ هیچ دەسەڵاتێکی ڕاستەقینە بۆ بڕیاردان یان کاریگەری گۆڕانکاری، بۆیە زۆر گرنگ بوو بۆ ژنان بچنە ناو هێزی کار و تواناکانیان بسەلمێنن بۆ دروستکردنی متمانە لەگەڵ کۆمەڵگە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ دۆخەکە تەواو جیاوازە، ساڵەکانی ٢٠١٢، ٢٠١٣، و ٢٠١٤ وەک ساڵی ٢٠٢٥ نین، گۆڕانکارییەکی کولتووری ڕوویداوە، ئیتر کەس ناپرسێت ئایا سەرۆکی شارەوانی پیاوە یان ژن؛ ئەوەی گرنگە توانای بەڕێوەبردنی کارەکانە بەپێی سیستەمەکەمان لەسەر بنەمای هاوبەشی نێوان هەردوو ڕەگەزەکە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستەنگە ئابوورییەکان بەردەوامن لە سەرتاسەری سووریا و بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر ژنان دەبێت، کە بەدەست بارودۆخی ژیانی سەختەوە دەناڵێنن.
بێریڤان عومەر لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەموو ڕۆژێک ململانێیە و تا ئەمڕۆش ژنان لە هەموو جیهاندا ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، بۆیە دۆزی ئێمە یەکە و ئەو ئەزموونەی لێرەدا پێیدا دەژین نوێنەرایەتی سیستەمێکی تایبەت بە ژنان دەکات و پێویستە نموونەیەک بێت کە هەموو ژنان پەیڕەوی لێبکەین بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانین لەسەر ئەم ڕێگایە بەرەو پێشەوە بچین.