شارێکی گەورەی کۆن لە ئەمازۆن دۆزرایەوە

شارێکی گەورەی کۆن لە ئەمازۆن دۆزراوەتەوە کە بۆ ماوەی هەزاران ساڵە بەهۆی سەوزایی چڕەوە شاردرابووەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شارێکی گەورەی کۆن لە ئەمازۆن دۆزراوەتەوە کە بۆ ماوەی هەزاران ساڵە بەهۆی سەوزایی چڕەوە شاردرابووەوە، ئەم دۆزینەوەیە دەبێتە هۆی زانین دەربارەی مێژووی ئەو کەسانەی لە ئەمازۆن ژیاون.

 

خانووەکان و گۆڕەپانەکان لە ناوچەی ئەپانۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئیکوادۆر بە تۆڕێکی سەرسوڕهێنەری ڕێگاوە بەستراونەتەوە.

 

ناوچەکە دەکەوێتە سێبەری گڕکانێکەوە کە خاکی دەوڵەمەندی ناوخۆیی دروستکردووە، بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆی وێرانکردنی کۆمەڵگە.

 

بەپێی شوێنەوارناسان، ئەم شارە نزیکەی دوو هەزارو ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دروستکراوە و خەڵک بۆ ماوەی هەزار ساڵ لەوێ ژیاون.

 

زەحمەتە بە وردی خەمڵاندنی ئەوە بکرێت کە چەند کەس لە یەک کاتدا لەوێ ژیاون، بەڵام زانایان ئاماژەیان بەوەکردووە بە دڵنیاییەوە ڕەنگە ١٠ هەزار کەس تا کەمتر لە ١٠٠ هەزار کەس لەویدا ژیابن.