‎شارا عەبدولکەریم: خەباتی ژن خەباتی نەتەوایەتییە

شارا عەبدولکەریم، چالاکوانی ژنان دەلێت: ژنان لە خەباتێکی گەورەدان و سەرەڕای خەبات بۆ ژن بوون و مافەکانیان، لەهەرچوارلای کوردستان خەباتی نەتەوایەتی بەرەوپێش دەبەن.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە-لە ئێستادا لە هەرچولای کوردستان و کوردوستانی گەورە خەباتی ژنان بەردەوامی هەیە، ژنان سەرەڕای شەڕی تایبەت لەلایەن دەسەڵات و بەئامانج گرتنیان، توندوتیژی لەلایەن عەقڵیەتی پیاوسالاری و هەراسانکردنیان، خەباتی مەدەنی و چەکداری و ئابوری پەرەپێدەدەن، ژنان بە بڕیاردارییەوە ڕووبەڕووی هەموو جۆرە پەراویزخستنێک دەبنەوەو داکۆکی لە مافەکانی یەکتری دەکەن، ژنان گەیشتوون بەوەی خەبات و داکۆکی پێکەوەیی و یەکگرتنیان لە بەرامبەر هەر جۆرە ستەم و زوڵمێک، ئاستی خەباتیان گەورە دەکات، بە تایبەت خەباتی نەتەوەیی، ژنان بەدەر لە خەبات بۆ مافەکانی ژن بوون، وەک نەتەوەی کورد لە تێکۆشانێکی بەرزدان بۆ  ناساندنی نەتەوەکەیان.

 

شارا عەبدولکەریم، چالاکوانی ژنان سەبارەت بە خەباتی ژنان قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو لە سەرەتای قسەکانیدا وتی: سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەجەم شەهیدانی ژن نەوی دەکەین کە بەخوینی خۆیان میژوویان نووسییەوە، دۆخی ژنان باس بکەین  لەئیستادا پێشەنگن و داکۆکیکری مافەکانیان، هەروەها خەباتی ژن تەنها خەباتی مێیینەیی و ژن بوون نیە و بەلکو خەباتی نەتەوایەتی دەکەن و ژنان بەتوانایی خۆیان نەوەک توانیویانە داکۆکی لە مافەکانی خۆیان بکەن بەلکو داکۆکی لە نەتەوەکەمان بە گشتی بکەن .

 

"ژنان لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە پێشەنگن"

سەبارەت بە خەبات و پێشکەوتنی ژنان لە سەرجەم بوارەکان و کایەکانی ژیاندا، شارا عەبدولکەریم وتی: ئەگەر بە دابەشکارییەک بکەین، دەمەوێت باس لە ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە بکەم  کە بەهۆی قەیرانەکانەوە هاوشیوەی پیاوان گرفتیان بۆ دروست بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژنان هەر بەردەوامن چونکە، ژنان ئەگەر خاوەن ئابووری خۆیان نەبن خاوەن بڕیاری خۆشیان نابن، ئەمە گرفت ئابووریەکەنە، بەڵام لە ڕووی سیاسییەوە بە بوێرانە و بەتوانای خۆیان توانیویانە جێگەو پایەی خۆیان هەبێت، ژنان بەهۆی ژن بوون پلەو پایەو پۆستیان پێ نادرێت بەڵام ژنان بە ئازایەتی خۆیان گەیشتوون بە هەندێک لە پلەو پۆستە سیاسییەکان، لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە ژن توانیویەتی بەربەستی کۆمەڵایەتی تێبپەڕێنێتو توانیویەتی بەتوانای خۆی پێچەوانەی عەقڵیەتی عەشیرەت کە ژن بە پلە دوو سەیر دەکرێت، لە ئێستادا هەنگاوی زیاتر بنێت ژن لەسەرجەم پایەکان تەواو ئەوە پێچەوانە کراوە کە ژن لەژێر دەستی پیاوان بێت.

 

"دۆخەکە لە ئێستادا نائارامە بەڵام ژنان هەر بەردەوامن"

شارا عەبدولکەریم لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: سەبارەت بە داهاتووی ژنان، ئێمە هەمیشە بەرەو پێشچوونی ژنان لە دوو خال دەبینینەوە، لە داهاتوودا یەکەم تواناو ئیرادەی و خۆ پێگەیاندنی ژنان و خالی دووەم ژینگەی ژنانە، بەڵام ئێستا ژینگە تیکچووە بەگشتی ئەمەش واینەکردوە ژنان بچنە دواوەو بەڵام وەستاوە، گەشبینم بە ئایندەی ژنان و کۆمەڵێک ژن ل ئایندە دەتوانن کار بکەن و شانازی بەوە دەکەین هەڵەبجە ژن بەڕێوەی ببات و ژینگە لەباربێت.