شاندی ژنانی خۆبەڕێوەبەری کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی هێنا

کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکانی شاندی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەورووپا بە کۆبوونەوەیەک لە شاری ئاراوی سویسرا کۆتایی هات. لە کۆتا کۆبوونەوەدا جەخت لەسەر پشتیوانیکردنی قەسەدە کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کار و خەباتە دیپلۆماسییەکانی شاندی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەورووپا بە کۆبوونەوەی کۆتایی لە شاری ئاراوی سویسرا کۆتایی هات. کۆبوونەوەکە لەلایەن کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی ئاراوەوە ڕێکخرابوو و چەندین کەس لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەی بوون. لە کۆبوونەوەکەدا شاندەکە لەسەر دۆخی سووریا زانیاری دا.

 

شاندەکە لە ئەمینە عومەر، سەرۆکی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مونا یوسف، وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی سووریا شەهرەزاد جاسم، وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ژیان حەسەن،ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار جۆرجێت بارسوم، بەڕێوەبەری گشتی یەکێتی ژنانی سریانی پێکهاتبوو. شاندەکە نزیکەی مانگێک لەگەڵ سیاسەتمەداران، پەرلەمانتاران، نوێنەری شارەوانییەکان، ڕێکخراوەکانی ژنان و ژینگەپارێزی و پێکهاتە کوردییەکان لە بەلجیکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و سویسرا کۆبوونەتەوە.

 

نوێنەرانی کۆمەڵەی سریانی تورگی، Offenes Antifaschisches Treffe  (OAT) لێنزبورگ، بەڕێوەبەری پارتی سۆسیالیست، چالاکوانانی تەڤگەری فێمینیست و ژینگەپارێزی و ئەندامانی ماڵی کورد لە کۆبوونەوەی کۆتاییدا لە ئاراو بەشداربوون. جۆرجێت بارسوم بە ناوی شاندەکەوە قسەی کرد و لەسەر پێشهاتەکانی سووریا گوتارێکی پێشکەش کرد.

 

جۆرجێت بارسوم ڕایگەیاند حکومەتی ئێستا ناتوانێت پرسەکانی ئێستای وڵات چارەسەر بکات.

 

لە وەڵامی پرسیاری 'تورکیا دەیەوێت قەسەدە چەک دانێت، ئایا چەک دادەنێن؟' سەرۆکی ئەنجوومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەمینە عومەر گوتی: "دەزانین دوای ئەوەی حکومەتی جۆلانی هاتە سەر دەسەڵات، لە دژی عەلەوییەکان و دروزەکان کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. چەک ئاسایشی ئێمەیە، ئەگەر چەکەکانمان دابنێین، ئەوەی بەسەر عەلەوییەکاندا هات بەسەر ئێمەش دێت."