شاندی ئیمراڵی دەم پارتی کۆبوونەوەکانی تەواو کردو دەگەڕێتەوە باکووری کوردستان
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کورستان کۆتایی هات و شاندەکە دەگەڕێتەوە باکووری کوردستان.

ناوەندی هەواڵ
لە درێژەی کۆبوونەوەکانییدا لە باشووری کوردستان، شاندی ئیمراڵی بە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی هێنا.
پەیوەست بە کۆبوونەوەکە دەم پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: ئەمڕۆ لە شاری هەولێر شاندی ئیمراڵی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە لە بیانای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام درا و ٤٥ خولەکی خایاند، شاندی ئیمراڵی دەربارەی کۆبووەکانیان لەگەڵ بەرێز ئۆجالان زانیارییان هاوبەش کرد و بۆچوون و پێشنیاری مەسرور بارزانییان لەسەر پرۆسەکە وەرگرت.
شاندەکە کۆبوونەوەکانی خۆی تەواو کرد و ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا.