شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی بانگی وەستانەوە دژی داگیرکاری دەکەن
شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادیی بۆ کوردستان دوای ئەوەی لە هۆتێلێکی شاری هەولێر دەستبەسەر بوون، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەخنەیان لە پارتی دیموکراتی کوردستان گرت و بانگەوازییان لە یەکڕیزی و وەستانەوە دژی داگیرکاری کرد.
سلێمانی
شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادیی دوای ئەوەی لە شاری هەولێر دەستبەسەر کرابوون، ئەمڕۆ لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان بەست و داوایان کرد دژی داگیرکارییەکان بوەستنەوە.
بەیاننامەکە بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن مایا'ی بە ڕەگەز سویسری خوێندرایەوە و تێیدا هاتووە: لە ١٤ وڵاتەوە هاتووین و دەمانەوێت بەرهەڵستی بكەین بۆ جەنگ و كاولكاریی، ویستمان دیالۆگ لەنێوان بڕیاردەرە سیاسیە جیاوازەكان بخەینە سەر ڕێ، بۆ دەرخستنی مافە بچینەییەكانی كوردستانیان و كاردانەوەمان بەرامبەر بە جەنگ لە هەرێمەكەدا.
لەو پێناوەدا بە پێویستمان زانی دەستپێشخەریی بەرگریی لە كوردستان ڕابگەیەنین و بە بەیاننامەیەك، ویستمان سەردانی دێهاتە ڕووخاوەكان بكەین و لەگەڵ قوربانیانی ئەم جەنگەدا قسەبكەین.
ئێمە هاتینە كوردستان هیوا خوازبووین وەك میوان پێشوازییمان لێبكرێت بەڵام وەك تاوانبار مامەڵەمان لەگەڵدا کرا، لەگەڵ گەشتنمان بە هەوڵر ددامەزراوەكانی پەدەكە رێگرییان لە نوێنەرایەتیەكانمان كرد بۆ لەسەر پێخستنی دیالۆگ، بەشێكی زۆری نوێنەرایەتیەكانمان نەیانتوانی بگەنە هەرێمی كوردستان و دیپۆرتی وڵاتەكانی خۆیان كرانەوە، ئەم ڕێگرییانە سیاسین و هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە.
هەروەها باسیان لەوەکرد کە ڕۆژی دوو شەممە پاش ڕاگەیاندنی بەرگریی لە كوردستان دژی داگیركاری و ژێردەستەكردنی كوردستان بۆچوەنە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان، پارتی ئاسایشی ناردە بەردەم هۆتێلەکەمان، نەیهێشت بچینە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕیگرییمان لێکرا لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و گێچەڵمان پێکرا.
داگیركاری دەوڵەتی توركیا پێشێلكاریی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكانە و ئەمە شایەی قبوڵكردن نیە، ئێمە دڵتەنگین كە گەواهیدەری ئەوەین كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگ و بێهەڵوێستە بەرامبەر ئەم پرسە هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا چەند داواکارییەکیان بۆ وەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا خستەڕوو.
هەر لە کۆنگرەکەدا ئاماژەیان بەوەشدا کە ئەوان سەر بە هیچ گروپ و ڕێکخراوێک نین، بەڵکوو شاندی نێونەتەوەیین و لە چەندین نەتەوەی جیاواز پێکهاتوون ئامانجیان لە هاتن بۆ باشوری کوردستانیش بۆ ڕێگریکردن لە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و پشتیوانیی گەلی کوردە.
بڕیاریشە سبەی بەشداری ڕێپێوانی جەماوەری هونەرمەندان بکەن، کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە لە بەردەم باخی گشتی بۆ شەقامی سالم-سەهۆڵەکە.
ت.پ