شاندی نێودەوڵەتی ئاشتی و ئازادی کوردستان، لەگەڵ فراکسیۆنە جیاوازەکانی عێراق کۆبوونەوە

دوابەدوای کۆبونەوەی شاندی ئاشتی و ئازادی لەگەڵ لایەن جیاوازەکانی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند کە دەبێت کۆتای بە لەشکرکێشەکانی دەوڵەتی تورکیا بهێنرێت، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەوڵی جدیان هەبێت و چیدیکە لە ئاست داگیرکاریانەدا بێ هەڵوێست نەبن.

دوابەدوای کۆبونەوەی شاندی ئاشتی و ئازادی لەگەڵ لایەن جیاوازەکانی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند کە دەبێت کۆتای بە لەشکرکێشەکانی دەوڵەتی تورکیا بهێنرێت، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەوڵی جدیان هەبێت و چیدیکە لە ئاست داگیرکاریانەدا بێ هەڵوێست نەبن.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ  کۆمەڵێک لە ئەندامانی شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان سەردانی نوسینگەی پەرلەمانی عێراقیان کرد لە شاری سلێمانی، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ فراکسیۆنە جیاوازەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییان بەست.

 

لە کۆنگرەکەدا بێرتا مارتین ئەندامی شاندی ئاشتی وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا: شاندی ئاشتی لە ١٦ وڵاتی جیاوازەوە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بە مەبەستی زانینی دۆخی هەرێمی کوردستان و ئاگاداربوون لەو لەشکرکێشیانەی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامی دەدات بەرامبەر باشووری کوردستان.

 

هەروەها وتیشی هاتووینەتە ئێرە تا لە نزیکەوە داگیرکارییەکان ببینین و جیهانیش ئاگادار بکەینەوە لێی، داوا لە وڵاتانی نێودەوڵەتی دەکەین وەک چۆن بانگەواز بۆ دیموکراسی دەکەن، بێن بە هانای ئەم پرسەوە و ڕێگە بگرن لەو داگیرکارییانە، چونکە لەو هێرشانەدا هاوڵاتی مەدەنی زەرەرمەند دەبێت.

 

نوێنەرانی فراکسیۆنە جیاوازەکانیش داوایان لە شاندەکە کرد بەردەوام بن لە هەڵوێستەکەیان و دۆخی گەلی کورد بگەیەنن بە وڵاتانی دەرەوە، داواشیان لە حکومەتی عێراق کرد کە دەبێت چارەسەرییەکی بنەڕەتی بۆ هێرشە داگیرکارییەکان دابنێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ وە ئەو هۆکارانەش نەمێنێت کە دەستوەربداتە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم.

 

ت.پ