شاندی دەم پارتی بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوت
شاندی ئیمرالی دەم پارتی بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوت.

ناوەندی هەواڵ
کەمێک پێش ئێستا، شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرەو دورگەی ئیمرالی بەڕێکەوت.
شاندەکە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە وان و ڕحا و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەر لە نووسینگەی یاسایی سەدە.
کۆتا دیداری شاندەکە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەرواری ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥ بوو.