شاندێک بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی ئیستەنبوڵ دەکات
شاندێکی ٣٩ کەسی لە ئەوروپاوە بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەشتیان کرد بۆ تورکیا.

ناوەندی هەواڵ
پلاتفۆرمی ئاشتی و ئازادی ئەورووپا کە لە ئەکادیمیست و ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسان لەخۆدەگرێت کە بەهۆی سەرکوتکردن و پێشێلکارییەکانی تورکیا ناچاربوون گەشت بکەن بۆ دەرەوەی وڵات، هەڵمەتێکی بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکردووە.
لە کاتێکدا هەڵمەتەکە بەناونیشانی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" لە وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە، هاوڵاتییەکی زۆر لە ڕۆژی ٣٠ی حوزەیران گەشتی تورکیا دەکەن بۆ دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو پرۆسەیەی پەرەی پێدراوە، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و هاوبەشکردنی بۆچوونەکانیان.
٣٩ کەس لە تورکیا وتووێژ دەکەن کە لە ڕۆژنامەنووسان، نووسەران، ئەکادیمیستەکان، ئەندامانی ناوەندەکان، پەرلەمانتاران و پارێزەران پێکهاتوون، شاندەکە ڕۆژی ١ی تەمووز لەگەڵ دەزگای یاسایی ئەسرین کە نوێنەرایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن کۆدەبنەوە، لە هەمان ڕۆژدا شاندەکە سەردانی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان لە ئیستەنبوڵ دەکەن، لەگەڵ تونجەر باقرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکانی شاندەکە لە تەقسیم لە ٢ی تەمووز بەردەوام دەبێت، لەم دیدارانەدا کە لە شێوەی "کۆبوونەوەی مێزی دەوری"دا بەڕێوەدەچێت، ئەندامانی شاندەکە بیروڕای خۆیان لەبارەی چارەسەرکردنی پرسی کورد ئاڵوگۆڕ دەکەن، پێشنیار پێشکەش دەکەن کە چۆن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانێت بەشداری لەم پرۆسەیەدا بکات، شاندەکە دوای ڕاگەیاندنی ڕاگەیاندراوەکانی کە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان دەخاتە ڕوو، تورکیای بەجێدەهێڵێت.